Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هۆشیاری دەداتە تورکیا سەبارەت بە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکیی ڕوسی


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس هۆشیاریدایە تورکیا سەبارەت بە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکیی ڕوسی ئێس 400، بەمەش فشارەکانی بۆ سەر تورکیا زیادکرد تاوەکو دەستبەرداری کڕینی ئەو سیستمە ڕوسییە ببێت کە واشنتن پێی وایە مەترسییە بۆ سەر فڕۆکەکانی ئەمەریکا.

مایک پێنس وتی " پێویستە لەسەر تورکیا هەڵبژێرێت. دەتەوێت هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکا بیت لە سەرکەوتوترین هاوپەیمانی سەربازیی لە مێژوودا، یان دەیەوێت هەڕەشە دروست بکات لەسەر ئەم هاوپەیمانێتیە بەهۆی ئەم بڕیارە سەرکێشییەوە کە هاوپەیمانێتیەکەمان لە ناو دەبات؟"

لەلای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی تورکیا پێشنیارێکی بۆ ئەمەریکا کردووە بۆ پێکهێنانی تیمێکی هونەری بۆ زانینی ئەوەی کە ئەم سیستمە بەرگرییە موشەکییەی ڕوسیا مەترسی لەسەر فڕۆکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی ناتۆ دروست دەکات یاخوود نا.

چاوش ئۆغلۆ لەبەردەم لیژنەیەکی ئەمەریکادا وتی " سیستمەکە لەگەڵ سیستمی هاوپەیمانێتی ناتۆدا نالکێندرێت. دواتر پێشنیار بۆ ئەمەریکا دەکەین تیمێکی هونەری پێک بهێنێت بۆ ئەوەی دڵنیاببێتەوە لەوەی ئەم سیستمە مەترسی نابێت لەسەر فڕۆکەکانی ئێف 35 ی ئەمەریکی یاخوود سیستمەکانی هاوپەیمانێتیەکە."

وتیشی " ئامانجی ئێمە لکاندنی سیستمی ئێس 400 نیە بە سیستمەکانی ناتۆوە چونکە ئەوە تەنها بۆ بەکارهێنانی تایبەتیی خۆمانە." وتیشی پێویستە لەسەر بەڕێوبەرایەتی تورکیا و ئەمەریکا ڕوونی بکەنەوە بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا ئەو هۆکارە چییە وای لە تورکیا کردووە سیستمی ئێس 400 ی بەرگری موشەکی لە ڕوسیا بکڕێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG