Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ئەمڕۆ هەینی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێدەکەوێت.

پێنس یەکەم بەرپرسی باڵای ئەمەریکایە کە سەردانی ئەو ناوچەیە بکات لە دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ناساندنی شاری ئۆرشەلیم وەکو پایتەختی ئیسرائیل، ئەمەش هەنگاوێکە لە لایەن ژمارەیەکی زۆری ڕێبەرانی جیهان ڕەخنەی لێگیرا.

ترامپ هەروەها ڕایگەیاند ئەمەریکا لەوانەیە باڵوێزخانەکەی لە تێل ئەڤیڤ بگوازێتەوە بۆ شاری ئۆرشەلیم.

ڕاگەیاندنەکە کاردانەوەی زۆری بەدواوە هەبوو و ڕۆژی تووڕەیی لێ ناونرا، خۆپیشاندانەکان دژ بە بڕیارەکەی ترامپ سەرانسەری جیهانی گرتەوە.

گەشتە چوار ڕۆژەکەی پێنس لە وڵاتی میسرەوە دەستپێدەکات و سەردانی ئوردن دەکات پێش ئەوەی بگاتە ئیسرائیل.

پێنس کە کرستیانێکی ئنجیلیـیە، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ کرستیانە ئنجیلیـیەکانی ئەوانەی ئیسرائلیان لابەبەهایە گەشتەکەی بەو ناوچەیە ئەنجام بدات.

پـێشبینی ناکرێت پێنس چاوی بە ڕێبەرانی فەلەستین بکەوێت.

جێی ئاماژەیە بەرنامەی گەشتەکە بۆ مانگی دوازدەی ساڵی رابردوو دانرابوو، بەڵام دواخرا بەهۆی کاردانەوەکان دژی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ.

XS
SM
MD
LG