کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن له ناوچه‌یه‌کی باکوری وڵاته‌که کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار جلوبه‌رگی له‌شـکریـیان پـۆشیوه و له‌سه‌ر ڕێـگهیهکدا چه‌ند پاسێـکیان ڕاگرتووه و 18 سه‌رنشینی شیعه‌یان کوشـتووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و چه‌کدارانه به‌یانی سێشه‌ممه له ناوچه‌ی شاخاوی هه‌رێمی کوهسـتان بۆسه‌یان بۆ چوار پاس ناوه‌ته‌وه و ڕایانگرتوون و پاشـان داوای ناسـنامهیان له سه‌رنشینه‌کانیان کردوون و دواتر هه‌موو شیعه ئاینزاکانیان داگرتووه و گولـله‌بارانیان کردوون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاندووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ناوچه‌ی کوهستان 340 کیلۆمه‌تر له ئیسلام ئابادی پایته‌خته‌وه دوره و له پاڵ دۆڵی سواته که بنکه و قه‌ڵایه‌کی به‌هێزی تاڵیبان بوو و چه‌ند سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن له‌شـکری پاکسـتانیـیه‌وه هێرشی کرایه سه‌ر.