Accessibility links

شەڕە بۆکسی ناو پەرلەمانی تورکیا


شەڕە دەست لە نێوان پەرلەمانتارانی ئاکەپە و جەهەپە لە نێو پەرلەمانی تورکیا ڕوویدا پاش ئەوەی ناکۆکی لە نێوانیاندا دروستبوو لە میانەی دانیشتنێک بۆ تاوتوێکردنی شەڕی ئیدلیبی سوریا.

پەرلەمانتارەکان ئەمڕۆ چوارشەممە بە چەپـۆک و مست هاویشتن کەوتنە گیانی یەکتر پاش ئەوەی ئەنگین ئۆزکۆچ پەرلەمانتاری جەهەپە وتارێکی خوێندەوە و تیایدا ڕەخنەی توندی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گرت لەسەر شەڕی ئیدلیب.

ناوبراو هەر لە وتارەکەی لێبوەوە ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئاکەپە هێرشیان بۆ برد و لە بەرامبەردا پەرلەمانتارەکانی جەهەپەش هاتن بەرگری لە ئەنگین بکەن و شەڕەکە گەورەبوو بە ڕادەیەک چەند پەرلەمانتارێک کەوتن بە زەویدا.

نوعمان کورتوموش پەرلەمانتاری ئاکەپە لەسەر تویتەرەکەی لەم بارەیەوە نووسیویەتی" ئالەم کاتەدا جێگری جەهەپە سووکایەتی بە سەرۆک هەڵبژێردراوەکەمان کرد، ئەمە خیانەتێکی ئاشکرایە، ئەگەر مێشکی لەدەست نەدابێت.

جێی ئاماژەیە لەشکری تورکیا بەهۆی ئەم شەڕەی ئیدلیب زیانێکی گیانی زۆری بەرکەوتووە و بە تایبەتی ئەوەی پـێنجشەممەی ڕابردوو کە 33 سەربازی تورک کوژران بە هێرشی ئاسمانی و زەمینی لەو پارێزگایەی باکوری ڕۆژئاوای سوریا.

XS
SM
MD
LG