کەسێـک بە قەمەوە بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی کردە سەر ئەو پـۆلیس و سەربازانەی پاسەوانیان لە بەردەم مۆزەخانەی لوڤەری پاریس دەکرد و لە ئاکامدا سەربازێـک و هێرشبەرەکە برینداربوون.
میشێل کەدو سەرۆکی پـۆلیسی پاریس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و لەوێ بە ڕۆژنامەوانانی گوت لە دەوروبەری کاژمێر 10 ی بەیانی کەسێـک قەمەی بەدەستەوە بووە لەگەڵ دوو جانتای پشـت، بە هاواری "الله اکبر" وە هێرشی کردووەتە سەر سەرباز و پـۆلیسەکان و لە ئاکامدا سەربازێـک بە سووکی لای سەریـیەوە برینداربوو و لە هێرشبەرەکە هاتووەتە دەست و 5 گولـلەی پـێوەناوە و بە سەختی برینداری کردووە.
گوتیشی تیمی تایبەت هەردوو جانتای هێرشبەرەکەیان پـشکنیوە و دەرکەوتووە هیچ تەقەمەنیان تیادا نیـیە. پاشان لێکۆڵەرەوان دەسـتیانکردووە بە ئەرکی خۆیان لە شوێنی ڕووداوە لە دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە داواکاری گشتی.
بێرنار کازنۆڤ سەرۆک وەزیری فەڕەنسا بە توندی هێرشەکەی شەرمەزارکرد و گوتی مۆرکی تێرۆرستی پـێوەیە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی هێرشبەرەکە ئاشکرا نەکراوە.