Accessibility links

پۆلیس: پیاوێک لە پاریس شەش کەس بە چەقۆ بریندار دەکات


پیاوێک بە چەقۆ شەش کەس لە وێستگەی شەمەندەفەری گاخ دو نۆخی پاریس بریندار دەکات
پیاوێک بە چەقۆ شەش کەس لە وێستگەی شەمەندەفەری گاخ دو نۆخی پاریس بریندار دەکات

وتەبێژێک پۆلیس دەڵێت بەیانی ڕۆژی چوارشەممە پیاوێک بە چەقۆ شەش کەسی لە وێستگەی شەمەندەفەری گاخ دو نۆخ لە پاریس بریندار کردووە.

وتەبێژەکە وتی پۆلیس چەند جارێک تەقەیان لە هێرشبەرەکە کردووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام برینەکانی سەختن.

پۆلیس وتی پاڵنەری هێرشبەرەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی هێشتا ڕوون نەبۆتەوە. داواکاری گشتی پاریس لە بەیاننامەیەکدا وتی لێکۆڵینەوەیەکی تاوان لەسەر ڕووداوەکە دەکرێت.

سەرچاوەیەکی پۆلیس وتی ئەو ئەفسەرەی کە تەقەی لە هێرشبەرەکە کردووە لەو کاتەدا لەسەر کار نەبووە.

وێستگەکە یەکێکە لە قەرەباڵغترین وێستگەکانی ئەوروپا و هێڵێکی سەرەکییە لە نێوان پاریس و لەندەن و باکووری ئەوروپادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG