Accessibility links

خۆپیشاندەران دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکانی پاریس


ڕۆژی شەممە هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکانی پاریس بۆ خۆپیشاندان دژ بە توندوتیژی پۆلیس و بەرنامەکانی ڕێبازی ئاسایشی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن کە خۆپیشاندەران دەڵێن دەبێتە هۆی بەربەستکردنی ئازادییە سڤیلییەکان.

لە ڕووداوێکدا پۆلیس گازی فرمێسکڕژێنی هەڵدا و خەڵکی دەستگیر کرد پاش ئەوەی تۆپتەرەقە گیرایە هێڵەکانیان. چەند گەنجێکی کڵاولەسەر پەنجەرەی بازارێکیان شکاند. توندوتیژی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانێکی هاوشێوە لە هەفتەی ڕابوردووشدا دروست بوو.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە پارتی دەسەڵاتداری ماکرۆن رایگەیاند چەند بەشێکی بەرنوسی ئاسایی ئاسایشی دەنوسێتەوە کە تیایدا ئەوە مافە ناهێڵێت وێنەی پۆلیس بڵاوبکرێنەوە ئەمەش بووە هۆی بەرپەرچدانەوەیەکی توند لە نێوا خەڵکی و سیاسییە چەپەکان.

خۆپیشاندەران لە سەرانسەری پایتەختی فەرەنسا لە ژێر چاودێرییەکی زۆری پۆلیسی دژە ئاژاوە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو لە دروشمە هەڵواسراوەکانیان نوسرابوو " فەرەنسا، وڵاتی مافەکانی پۆلیس"و " یاسای ئاسایشی بکشێنەرەوە".

دانیشتویەکی پاریس بە ناوی کێرن شەبابۆ بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " ئێمە بەرەو سنوردارکردنێکی بەرچاوی ئازادییەکان دەڕۆین. هیچ ڕەوایەتییەک بۆ ئەمە نییە."

XS
SM
MD
LG