ڕژێمی سوریا هه‌وڵی جۆراوجۆر ده‌دات بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کانی گه‌لانی سوریا و یه‌کێک له‌و هه‌وڵانه نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کیه له نێوان پێکهاته‌کان و لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریادا به مه‌به‌ستی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ.
خۆپیشاندان له سوریا به‌رده‌وامه و تا ئێستا وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی پێکردووه زیاتر له 3500 که‌س له به‌هاری عه‌ره‌بی سوریادا کوژراون.
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی سوریا به یه‌کێک له قۆناغه هه‌ره هه‌ستیاره‌کانی خۆیدا ڕه‌ت ده‌بێت و ڕووداوه‌کان بوونه‌ته مایه‌ی دروست بوونی پرس و ڕا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا سوریا ده‌توانێت وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی سیاسی بمێنێته‌وه یان نا.
چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌ن وڵاته‌که بخزێننه ناو شه‌ڕێکی ناوخۆییه‌وه، ده‌شڵێن سوریا چه‌ندێک هه‌وڵ بدات به‌هاری عه‌ره‌ب به ئاڕاسته‌ی تردا به‌رێت به‌لام ناتوانێت کۆتایی به‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و داواکانی خه‌ڵکیش بێنێت.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی، چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی: تا ڕاده‌یه‌ک ڕژێمی سوریا له هه‌وڵه‌کانی بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ سه‌رکه‌وتوو بووه.
مه‌حمود عه‌مۆ، له پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا: ئێمه پشتیوانی له که‌وتنی ڕژێمی سوریا ده‌که‌ین.
شه‌لال گه‌دۆ، له پارتی چه‌پی کوردی سوریا: کۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی قامیشلو به‌ڵگه‌ی یه‌کڕیزیی گه‌لی کورده له سوریا.
دکتۆر سه‌ردار قادر، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی: دۆزی کورد له سوریادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی پێشتر تیایدا بووه و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو ڕوانیندا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:07 خوله‌که.