چالاکوانان و داکۆکیکاران له مافه‌کانی خانمان به‌شدارییان له دووه‌م کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی خانماندا کرد له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌و ڕێکخراوه‌کانی ژنان له کوردستانی ئێران و چه‌ند ڕێکخراوێکی تری خانمانی کورد له تورکیا به‌شدارییان نه‌کرد.
یه‌که‌م کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی خانمانی کورد له شاری دیاربه‌کر کرا و هه‌ر له‌وێش کۆمیته‌یه‌ک پێکهێنرا بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی کۆنفرانسی یه‌که‌م.
ژماره‌یه‌ک ته‌وه‌ر له‌م کۆنفرانسه‌ی هه‌ولێردا سه‌نگییان خرابووه سه‌ر، وه‌ک ڕۆڵی خانمان له دۆسێ نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا، کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خانمان و هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان و هه‌روه‌هاش پێکهێنانی دوو نێوه‌ندی هاوبه‌شی تایبه‌ت ، یه‌کێکیان بۆ خانمانی کورد و ئه‌وی تریشیان بۆ پێداچونه‌وه و لێکۆڵینه‌وه کردن له‌سه‌ر پێشنیاز و بڕیاره‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی خانمان.
زۆرێک له به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که ئاماژه‌یان به‌وه کردووه ئامانجی سه‌ره‌کییان هێنانه ئارای ڕوانینێکی هاوبه‌ش بووه له‌سه‌ر ڕه‌وشی خانمان و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ، به‌ڵام جه‌ختیشیان کردۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌م کۆنفرانسانه هه‌نگاوه به‌راییه‌کانن بۆ کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد.
ڕووناک فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت به‌ڵێ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو به‌شدارییان له کۆنفرانسه‌که‌دا کرد به‌ڵام جیاوازی گه‌وره‌ش هه‌بوون.
خانمانی کوردی تورکیا و کوردی سوریاش له دوایه‌مین ڕۆژی کۆنفرانسه‌که‌دا ، هۆڵی کۆبونه‌وه‌که جێده‌هێڵن وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به ڕاگه‌یاندنی کۆتایی دووه‌م کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی خانمان.
خانم ڕه‌حیم له‌تیف ، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئاسوده بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانی خانمان ده‌ڵێت ئاماژه‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دان که کۆنفرانسه‌که نه‌یتوانی ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێت.
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، نوسه‌ر و چالاکوانی مافه‌کانی خانمان ده‌ڵێت به ماوه‌یه‌ک پێش ده‌ستپێکردنی کۆنفرانسه‌که ده‌نگۆی جۆراوجۆر به‌ر گوێ ده‌که‌وتن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری بایکۆتکردنه‌کان.
خانم قه‌ره‌داغی ده‌شڵێت ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌م جۆره کۆنفرانسانه دیاریکردنی کێشه‌کانی خانمانه له کۆمه‌ڵگادا نه‌ک خۆلادان لێی ، وه ده‌شڵێت مه‌خابن نه‌شتوانرا کار له‌سه‌ر ئه‌و گوتاره نه‌ته‌وه‌ییه‌ش بکرێت که پێشتر باسی لێوه ده‌کرا.
هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێ‌کرد هه‌شت ڕێکخراوی خانمانی کوردستانی ئێران به‌شدارییان له کۆنفرانسه‌که‌دا نه‌کرد و پێشتر ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شیان بڵاوکرده‌وه و تیایدا بایکۆتکردنی کۆنفرانسه‌که‌یان ڕاگه‌یاند.
ڕۆژنامه‌وان حه‌لیمه ڕه‌سولی، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژنان به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت بۆ کۆنفرانسی داهاتوو ئه‌گه‌ر کرا پێشنیازیان هه‌یه.
له ڕۆژی دووه‌می کۆنفرانس‌دا هه‌واڵی بڕیاری دادگایه‌کی دیاربه‌کر بڵاوبووه‌وه که بڕیاری ده‌ساڵ زیندانی کردنی داوه به‌سه‌ر له‌یلا زانا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا. ئه‌م بڕیاره به‌بێ ڕه‌چاوکردنی مافی په‌ناپارێزی په‌رله‌مانیی خانم زانا دراوه و له‌و بڕیاره‌دا له‌یلا زانا به پشتیوانیکردنی تێرۆریزم گوناهبار کراوه.
حه‌لیمه ره‌سوڵی داوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌کات له کۆنفرانسه‌که‌ی خانمان.
هاوکات ڕۆژنامه‌وان شۆخان مه‌حمود به سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌ڕوانێته ڕانه‌گه‌یاندنی هه‌ڵوێستێکی ئاشکرایانه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌ی له‌یلا زانا.
شۆخان مه‌حمود، به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێک له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کان به‌رامبه‌ر به له‌یلا زانا که به‌شداری له دووه‌م کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی خانمانی کوردا کردبوو ، ژماره‌یه‌ک پرسیاری له‌لا دروست بوون .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گویبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:17 خوله‌که.