دوابه‌دوای ڕووداوه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی شاری هه‌ولێر، له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رنوسی یاسایه‌ک ئاماده‌کرا بۆ پاراستنی پیرۆزیه ئایینیه‌کان .
ئه‌م پڕۆژه یاسایه دراوه‌ته سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم تا بخرێته به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مانه‌وه و به زووترین کات خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ بکرێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێک له گۆڤارێک‌دا به ناوی چرپه ، که وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تی به پیرۆزیه ئایینیه‌کان کراوه ، کاردانه‌وه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت له لایه‌ن پیاوانی ئایینیه‌وه و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له ئارادا بوون ڕایانگه‌یاند هه‌رگیز سوکایه‌تی کردن به پیرۆزییه ئایینیه‌کان جێی قه‌بوڵکردن نین و ڕێوشوێنی یاسایی ده‌گیرێنه به‌ر به‌رامبه‌ر پێشێلکاران.
ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاره‌که هه‌ر زوو به زوو به فه‌رمی داوای لێبوردنیان کرد و بڕیاریش درا گۆڤاره‌که دابخرێت تا ماوه‌یه‌کی نادیار.
ئه‌م بڕیارانه‌ی گۆڤاره‌که نه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بوو تا بزانرێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ی بڵاوکردۆته‌وه که به‌ر له نزیکه‌ی 2 ساڵ خاوه‌نه‌که‌ی له تۆڕی فه‌یس بووکی خۆیدا بڵاوی کردبووه‌وه، هه‌روه‌ها توڕه‌یی خه‌ڵکیشی هێور نه‌کرده‌وه ، ئه‌وه‌بوو ڕۆژی 8 ی مانگ وه‌ک خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی چوونه به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم و هێدی هێدی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌ستی پێ‌کرد توندوتیژی لێکه‌وته‌وه و په‌رله‌مان به‌رد باران کرا و هه‌ندێک شوێنی گشتیش که‌وتنه به‌ر په‌لامار و خه‌ڵک گیرا و هێرشیش کرانه سه‌ر ڕۆژنامه‌وانانیش.
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌رنوسی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماده کردووه.
دکتۆر به‌شیر خه‌لیل، سه‌رۆکی لیژنه‌که ده‌ڵێت به‌ڵێ هه‌رێمی کوردستان پێویستی به یاسایه‌کی له‌و جۆره هه‌یه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش له ده‌مێکدایه که له ده‌ستوری عێراق و یاسای سزادانی عێراقی و هه‌روه‌ها له به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانیشدا ڕێگه له بێڕێزیکردن به پیرۆزییه ئایینیه‌کان گیراوه.
هه‌بوونی ئه‌م جۆره یاسایه له هه‌رێمه‌که‌دا نیگه‌رانی به دوای خۆیدا هێناوه به‌تایبه‌تی به‌هۆی بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی ده‌شێت ته‌واوی ئازادیه‌کان به‌رته‌سک بکاته‌وه. دکتۆر به‌شیر ده‌ڵێت نه‌خێر به‌و شێوه‌یه نابێت.
به‌ڵام دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت که به یاسای تر ئه‌و جۆره مه‌سه‌لانه چاره‌سه‌ر کرابن ئیدی چ پێویست به یاسایه‌کی تر ده‌کات؟
دکتۆر دانا سۆفی ده‌شڵێت هه‌روا ئاسان نییه بتوانرێت پێشبینی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری په‌سه‌ندکردنی به‌رنوسی یاسایه‌کی له‌و شێوه‌یه بکرێت به تایبه‌تی له‌م هه‌ل و مه‌رجه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که‌دا و به تایبه‌تیش له پاش خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌ولێر که ده‌شێت کارکردن بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا زیاتر بکات.
کاردۆ موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم هاوڕایه و ده‌شڵێت ئه‌م به‌رنوسه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هیچ بۆشاییه‌کی یاسایی پڕناکاته‌وه.
ڕۆژنامه‌وان هانا شوان ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕێوان داوا له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات ڕێگه نه‌درێت ته‌گه‌ره‌ی تر بۆ یاسای ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمه‌که‌دا دروست بکرێت.
چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان کرانه‌وه له لایه‌ک و ته‌وژمی ئایینی له لایه‌کی تر کاتێک به‌ریه‌ک ده‌که‌ون کێشه و قه‌یرانی قووڵ به دوای خۆیدا دێنێت.
پارێزه‌ر سه‌روه‌ر عه‌لی جه‌عفه‌ر، له ڕێکخراوی په‌ره‌پێدانی دیموکراتی و مافی مرۆڤ له‌و بڕوایه‌دایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هه‌ندێکه‌وه ئایین زۆر به توندی وه‌رگیراوه له هه‌مان ده‌میشدا هه‌ندێکیش هه‌ن سنوری ئازادیه‌کان ده‌به‌زێنن.
پارێزه‌ر سه‌روه‌ر ده‌شڵێت نابێت ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر ڕوویدا ببێته بیانویه‌ک بۆ ده‌رکردنی یاسا و یاساکان له‌سه‌ر بنچینه‌ی کاردانه‌وه داناڕێژرێن.
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی تر که ڕوناکبیران ده‌یکه‌ن ئه‌وه‌یه ئایا کاتێک ئه‌م به‌رنوسی یاسایه ده‌چێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و گفت و گۆکان له‌سه‌ری ده‌ست پێده‌که‌ن هه‌ر ته‌نها له سنوری پیرۆزییه ئایینیه‌کاندا ده‌مێننه‌وه یان ژماره‌یه‌ک پیرۆزکردنی تریش ده‌خرێنه ناو چوارچێوه‌ی یاساکه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککرنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:00 خوله‌که.