ئه‌و سه‌د ڕۆژه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داینا بۆ پێداچونه‌وه به کار و ئه‌رکه‌کانی وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا کۆتایی پێهات و ئه‌مه‌ش وه‌ک له نێوه‌نده سیاسیه‌کانی عێراقدا ده‌گوترێت ده‌روازه‌کان به ڕووی ئاڵوگۆڕ له نێو کابینه‌ی حکومه‌تدا ده‌کاته‌وه.
بڕوا وایه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی ده‌خوازێت بیگرێته به‌ر، گۆڕانکاریه‌کی ڕادیکاڵیانه به دوای خۆیدا ناهێنێت ئا له‌م ڕه‌وشه‌ی عێراقی تیادایه.
ئیمان حه‌سه‌ن نعمه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی عێراقی: ئه‌و ماوه‌یه‌ی دیارکرا به‌س نییه تا وه‌زاره‌ته‌کان خزمه‌تگوزاری پێویست دابین بکه‌ن و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری وڵات تیایدا بگۆڕێت.
سوره‌یا نه‌جم عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه: با پێش ڕووداوه‌کان نه‌که‌وین و باس له له‌کارلادانی هه‌ندێک له وه‌زیره‌کان نه‌کرێت.
هه‌ر له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌نگ هه‌ن که ده‌ڵێن که‌م و کوڕیه‌کی زۆر هه‌یه له‌و بڕیاره‌ی مالیکیدا ، به تایبه‌تی که سێ له پۆسته هه‌ره گرنگه‌کانی عێراق وه‌زیریان بۆ دیار نه‌کراون، وه‌زیری ناوخۆ ، وه‌زیری به‌رگری ، وه‌زیری ئاسایشی نیشتیمانی.
قاسم مشه‌ختی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی: بێگومان ئه‌وه که‌م و کوڕیه و سه‌ره‌ک وه‌زیر ههنگاوێکی نا ئاسایی ناوه.
به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی: پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش بکرێت که سه‌ره‌ک وه‌زیر سه‌رپه‌رشتییان ده‌کات.
زۆرێک له نه‌یارانی سیاسی نوری ئه‌لمالیکی گوتویانه، مالیکی ئه‌و توانا سیاسیه‌ی نییه بۆ ئه‌و ئاڵ و گۆڕه‌ی باسی لێوه ده‌کات به تایبه‌تیش له‌م بار و دۆخه‌ی ئێستای وڵاته‌که‌دا ناخوازێت کێشه و سه‌رئێشه‌ی زیاتر بۆ خۆی دروست بکات.
شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: مالیکی توانای هه‌یه به‌ڵام ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که ده‌بێته ڕێگری.
هێشتا له عێراق به ته‌واوی دیموکراسی جێگیر نه‌بووه و پۆسته‌کان له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه نه‌بووه ئه‌و که‌سه‌ی بۆ پۆستێک دیار ده‌کرێت چه‌ندێک ده‌توانێت کار و ئه‌رکه‌که‌ی به‌ڕێوه به‌رێت ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی دابه‌شکردنی پۆسته‌کان له پێناو ده‌ستکه‌وتی سیاسی لایه‌نه‌کانی وڵاته‌که‌دا بووه، بۆیه زۆرێک له عێراقیه‌کان گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی مالیکی هیچ یه‌کێک له‌و وه‌زیرانه‌ی کابینه‌که‌ی ئاڵ و گۆڕ بکات، به‌بێ لێکدانه‌وه‌یه‌کی ووردی به‌ره‌نجامه‌کانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی به چ بارێک‌دا ده‌که‌وێته‌وه به‌سه‌ر ئایندهی هاوپه‌یمانێتیه‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسادا ، نه‌ک ئه‌وانه‌ی ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:00 خوله‌که.