له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی که‌وتنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له سوریا، ئێران تاچه‌ندێک ده‌توانێت پشتیوانی له حکومه‌تی سوریا بکات، یانیش ئه‌گه‌ر حکومه‌تی سوریا مایه‌وه ، په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوان ئه‌م دوو ووڵاته به چ ئاقارێکدا ده‌ڕوات؟
ڕیزا مه‌نوچه‌هری، ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی: له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئێران ده‌مێکه ده‌ست له کاروباری عێراق وه‌رده‌دات و کاری تیادا ده‌کات، بۆیه گه‌ر سوریا ئاڵ و گۆڕی تێکه‌وت به دوور نازانرێت کۆماری ئیسلامی له عێراقدا یاری به کارته‌کانی خۆی بکات.
تاهیری خالیدی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: پێم وا نییه عێراق جێی سوریا بگرێته‌وه بۆ ئێران و به گومانیشم له‌وه‌ی ئێران بتوانێت سوریا ڕزگار بکات له‌و قه‌یرانه‌ی تێیکه‌وتوه.
به‌ختیار که‌ریم ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: ده‌شێت ڕووداوه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی دوایی له عێراقدا ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ڕه‌وشی سوریاوه هه‌بێت و ئه‌گه‌ر ڕژێمی سوریاش نه‌ڕوخێت ئێران هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له پاوان‌کردنی کاریگه‌ریه‌کانی خۆی له عێراقدا.
هێمن لهۆنی ، ڕۆژنامه‌وان: ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ئێستا له ناوچه‌که‌دا هه‌یه و بوونی یاریزانی تر له ناو گه‌مه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که واده‌که‌ن ئێران نه‌توانێت ئه‌و به‌رنامه و پلانانه‌ی بۆ ناوچه‌که هه‌یه‌تی به‌ته‌واوه‌تی به‌جێیان بگه‌یه‌نێت.
فرزه‌ند شێرکۆ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: پرده ستراتیژیه‌که‌ی نێوان تاران و دیمه‌شق هه‌روا به ئاسانی تێک‌ناچێت ، چونکه گۆڕانی سیاسه‌ت له دیمه‌شق یانی گۆڕانکاری له کۆی هاوکێشه‌ی سیاسی ناوچه‌که‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:10 خوله‌که.