له ئیسرائیل هه‌روادێ و گوتاره‌کان دژ به به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران توند ده‌بێت. ئیسرائیل به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران به مه‌ترسیه‌ک ده‌زانێت بۆ خۆی.
تا ئێستا چه‌ندان جار مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران داوای سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیلی کردووه له نه‌خشه‌ی جیهاندا.
له‌گه‌ڵ کاره‌کانی له بواری ناوکیدا ، کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی موشه‌کی باڵستیکیش ده‌دات که توانای هه‌ڵگرتنی کڵاوه‌ی ناو‌کی هه‌بێت.
پێشتر له ساڵانی سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئیسرائیل له دامه‌زراوه ناوکیه‌که‌ی عێراقی دا.
ئێران ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک سزای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆته‌وه و کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌و سزایانه ئێرانی گه‌یانده ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هورمز بکات.
زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان ئاستی کاریگه‌ری ئه‌و سزایانه‌ی سه‌ر ئێران ناگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئێران ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناکیهکهی بێت.
پرسیار ده‌کرێت چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران کۆتایی به‌و به‌رنامه ناوکییه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌ی نه‌هێنا ؟ لێدانی دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ئێران بژاره‌یه‌که به دوور نازانرێت وه‌ک ڕۆژئاوا جه‌ختی لێده‌کاته‌وه هه‌میشه بژاره‌یه‌کی کراوه‌یه، به‌ڵام ئایا شیانی لێدانی ئێران چه‌نده له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا؟
سالار پاشایی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران: له ئێستادا شه‌ڕێکی ڕه‌وانی هه‌یه و جۆری هێرشه‌کان کاریگه‌ریه‌کان دیار ده‌کات له‌سه‌ر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بێژه‌ن قوبادی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان : نه کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رفه‌تی هه‌یه خۆی تووشی شه‌ڕ بکات و ئه‌گه‌ریش ئیسرائیل ئه‌و هێرشه بکات ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک له هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران‌دا له ناوچه‌که‌دا تووش ده‌بێت.
عومه‌ر باڵه‌کی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان: له ناو ئۆپزسیۆنیشدا قسه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری لێدانی ئێران له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
شاهۆ حسێنی، نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه : تا ئه‌و شوێنه‌ی سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وروپا ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌ک دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ هێرشێکی ئاوه‌هادا نیشان داوه، به‌ڵام خۆ ده‌شبێت ڕێگه چاره‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ببینرێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:24 خوله‌که.