دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سه‌رکرده‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه ، بڕیار درا نوێنه‌رانیان بگه‌ڕێنه‌وه هۆڵی په‌رله‌مان و له‌وێ درێژه بده‌ن به‌و هه‌وڵانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا.
بڕیاری کشانه‌وه‌یان له په‌رله‌مان وه‌ک گه‌یاندنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بوو به بن به‌ستێک. ئه‌ی ئێستا که گه‌ڕاونه‌ته‌وه چ مانایه‌کی هه‌یه ، یانی کرانه‌وه‌ی گرێکوێره‌کان و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستور؟ یانی ئیدی گه‌لی عێراق چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری یه‌کلاییکه‌ره‌وه بێت و وه‌های دابنێت ئه‌م وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه ڕووه‌و ئارامی ئاسایشی و سه‌قامگیری سیاسی ده‌ڕوات؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که وه‌زیره‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ش بڕیاریان دا چی دی به‌شداری له دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا نه‌که‌ن، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌ک سه‌رچاوه‌کان له ئۆفیسی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیره‌وه باسی ده‌که‌ن شه‌ش له‌و وه‌زیرانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر کاره‌کانیان و دووانیان ماون.
مالیکی گوتوویه‌تی گه‌ر ئه‌و دوو وه‌زیره‌ش نه‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا نه‌که‌ن، ئه‌وا ناچاره داوا له په‌رله‌مان بکات متمانه‌یان لێبسه‌ندرێته‌وه و که‌سی تر بۆ ئه‌و دوو پۆسته ده‌ستنیشان بکرێت؟
ئه‌مه‌ش بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت سه‌ره‌داوی هه‌ڵایسانی کێشه‌یه‌کی تره له عێراقدا، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له که‌سه نزیکه‌کانی مالیکی ده‌ڵێن ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌گه‌ر بنرێت به مه‌به‌ستی دروستبوونی قه‌یرانێکی تر نییه ، به‌ڵکو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌یه و ناکرێت ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته (دارایی و په‌یوه‌ندیه‌کان) به‌بێ وه‌زیر بمێننه‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له ده‌مێکدایه وه‌زاره‌ته ئاسایشیه‌کان (ناوخۆ و به‌رگری و ئاسایشی نیشتیمانی) هه‌تا ئێستا وه‌زیریان بۆ دیار نه‌کراوه و له‌لایه‌ن خودی مالیکی خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێن.
ئا له‌م ڕه‌وشه‌دا ساڵح موتڵه‌گ، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق که تا ئێستا مالیکی قایل نه‌بووه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی داوای کردووه وه‌زیرکانی ئه‌لعێراقیه نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان و جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی شه‌پۆلێکی قه‌ڵاچۆکردن له عێراق ده‌ستی پێکردووه و خراپتره له ڕه‌فتاره‌کانی ڕژێمی سوریا و داواش ده‌کات وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانیش له ڕاستیه‌ک هه‌یه تێبگه‌ن که وه‌ک ده‌ڵێت ڕه‌وشی عێراق زۆر ترسناکتره له ڕه‌وشی سوریا.
ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیه چی‌یان ده‌ستکه‌وت بوو له‌و بایکۆته‌ی کردیان؟
ئیبراهیم موحه‌مه‌د موتڵه‌گ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه: ده‌ستکه‌وتی نوێنه‌رانی ئه‌لعێراقیه له‌و بایکۆته‌ی کردیان ده‌نگدانه‌وه‌که‌ی بوو له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یی.
ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق موحان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا: ئه‌نامانی ئه‌لعێراقیه هه‌ستیان کرد که ئاماده‌نه‌بوونیان له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌ماندا زیانی لێداون و نه‌شیانتوانی هیچ ئامانجێک به‌ده‌ست بێنن له‌و بایکۆته‌ی کردیان.
موئه‌یه‌د ته‌یب، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی: بۆ دوو ساڵی داهاتووش نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ناتوانێت کێشه ئاڵۆزه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر بکات.
حاکم له‌تیف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: به دووری نازانم سوننه‌کان له قۆناغێک له قۆناغه‌کاندا په‌نا بۆ چه‌ک به‌رێت و له‌وانه‌شه شیعه‌کانیش به تاک ڕه‌ویی مالیکی قایل نه‌بن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:44 خوله‌که.