ڕه‌وشی نوێی سه‌روه‌ختی به‌هاری عه‌رب له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هۆکاره بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی نوێی بیرکردنه‌وه و جیهانبینی له نێو زۆرێک له وڵاتانی ناوچه‌که‌دا و به تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌می سه‌رکوتکردن به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.
هاتنه ئارای ئه‌و زه‌مینه‌یه وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها له ئه‌ستۆی سیاسه‌تمه‌داراندا بێت، به‌ڵکو به به‌شداریه‌کی به‌رچاوی ڕوناکبیران و که‌سایه‌تیه‌کان ئه‌وجا ده‌کرێت ئه‌و زه‌مینه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی بابه‌تیانه ده‌ڕه‌خسێت.
به‌هاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕژێمه تاک ده‌سه‌ڵاتیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه دروست بوو، هه‌وڵدانێکه بۆ ده‌سته به‌رکردنی ئازادیه‌کانی تاکه که‌س و مافی نه‌ته‌وه‌کانی تر.
کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌مێکی تۆتالیتاری به‌ڕێوه‌یده‌بات ، مافی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و که‌سێتی و سیڤیلی له‌و وڵاته‌دا پێشێلکراوه، ئازادیه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو سه‌رکوتکراون.
له ئێران‌دا زه‌مینه‌ی به‌هارێک هه‌یه، چونکه ئه‌وه‌ی له ئێران‌دا ڕووده‌دات ڕه‌وشێکی خراپتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ڕووده‌ده‌ن.
کورده‌کان له ئێران‌دا ده‌مێک ساڵه له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی خۆیانن، ئه‌م مێژووه‌ش وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها له‌سه‌روه‌ختی کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستیپێکردبێت، به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌ختی شاهه‌نشاهی وڵاته‌که.
ئۆپزسیۆنی کورده‌کان له ئێران‌دا هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوویان نییه که بتوانێت هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌کان کۆبکاته‌وه.
ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران هه‌روادێ و قوڵ ده‌بنه‌وه.
له‌م ژینگه‌یه‌دا جارێکی تریش هه‌وڵێکی نوێ ده‌درێت بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ژماره‌یه‌ک له ڕوناکبیران و ڕۆژنامه‌وانان و سیاسه‌تمه‌دارنیش پڕۆژه‌یه‌کی نوێیان خستۆته ڕوو وه‌ک ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک بۆ پێکهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه.
له بانگه‌وازی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هاتووه " گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهان و ڕووداوه‌كانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی، ڕۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاستیان هێناوه‌ته به‌رده‌م قۆناخێكی گرنگ و هه‌ستناكی وه‌رچه‌رخان. ئه‌م رووداوانه نه‌ك ته‌نها رژێمه سیاسییه نادیموكراتییه‌كانیان گۆڕیوه/ده‌گۆڕن، به‌ڵكو جوڵه‌یه‌كی زۆریشیان خستۆته پێكهاته‌ی ژیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه. پێشینه‌ی رووداوه‌كانی هاوشێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له ئێران ڕابردوویه‌كی كۆنتری هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر بارودۆخ و پێگه‌ی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی دواكه‌وت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بارودۆخی سیاسی ئێستای تاران وه‌ك خۆی نه‌مێنێته‌وه".
عه‌لی که‌ریمی، ده‌مڕاستی ده‌ستپێشخه‌ری به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: پێویسته هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران ته‌واوی ناکۆکیه‌کانیان وه‌لاوه بنێن، و هه‌نگاونانیش به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا کارێکی ئاسان نییه.
زریان ڕۆژهه‌لاتی، ڕێکخه‌ر له ده‌ستپێشخه‌ری به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:پێم وانییه پێکهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه ببێته مایه‌ی خۆشحالی ئۆپزسیۆنی ئێرانی و به تایبه‌تیش ئۆپزسیۆنی سه‌وز.
سۆران پاڵانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر: کارکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی ئه‌م به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه ژماره‌یه‌ک کاری پێشوه‌ختی ده‌وێت.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری. نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر: دانای به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو به‌ر له‌وه‌ی وه‌ک خواستێک لێی بڕوانرێت پێویسته خۆی له چوارچێوه‌ی پلاتفۆرم و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی دیاریکراودا ببینێت.
له کۆتایی بانگه‌وازه‌که‌ی ده‌ستپێشخه‌ری به‌ره‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستاندا هاتووه "ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری و گوتاری توندڕه‌وانه‌ی سیاسی ناوخۆیی كورد له دژی یه‌كتری هیچ سوود و قازانجێكی بۆ كورد نه‌بوه/ نییه و بگره له‌م قۆناخه‌شدا زۆر مه‌ترسیداره. بۆیه داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد ده‌كه‌ین له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به پیر هه‌وڵه‌كانمانه‌وه بێن بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی كه لانیكه‌م له ده‌وری خاڵه هاوبه‌شه‌كان كۆیان بكاته‌وه. هه‌روه‌ها داوا له سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كورد و هێزه نیشتمانییه‌كانی سه‌رجه‌م كوردستانیش ده‌كه‌ین له‌و رووه‌وه هاوكار و پشتیوانمان بن".
له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناکۆکی و جیاوازیه‌کانی نێوان یه‌ک به یه‌کی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری چاو‌دێر و شیکه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودان له کوردستانی ئێران‌دا، وه‌ک ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شتوانێت ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی بپێکێت ، به‌ڵام هۆکار ده‌بێت بۆ شکاندنی به‌سته‌ڵه‌کی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌و لایه‌نانه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:24 خوله‌که.