ڕۆژی سێشه‌ممه بوو ، له پاش دوو ڕۆژی ووتوێژکردن له نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له ژنێف ، له سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران، ( کاثرین ئاشتۆن) به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا گووتی به‌ره‌نجامی کۆبونه‌وه دوو ڕۆژیه‌که ئه‌وه بووه دانوستاندنی زیاتری به دوای خۆیدا هێناوه.
له‌وه‌تای قه‌یرانی ناووکی ئێران هه‌یه، هیچ له‌و کۆبونه‌وانه‌ی کراون، ئه‌نجامێکی وا کۆنکرێتی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه تا ئێران، پیتاندنی یۆرانیۆمه‌که‌ی ڕابگرێت، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، هه‌میشه ئێران پێداگری کردووه له‌سه‌ری و به مافێکی ڕه‌واو بێ چه‌ند و چونی خۆی زانیوه.
خانم ئاشتۆن ئاماژه‌شی به‌وه کردووه که ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره له مانگی یه‌کی داهاتوودا له ئه‌ستانبوڵی تورکیا بکرێت، تیایدا باس له وورده‌کاریه‌کان ده‌کرێت وه‌ک هه‌نگاوی پراکتیکی بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی ڕۆژئاوا به تایبه‌تی و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش به گشتی هه‌یانه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی ئێران.
جه‌لیل ئازادی‌خا، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان:
له‌و بڕوایه‌دا نیم دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئه‌نجامی هه‌بێت.
جه‌عفه‌ر حامیدی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه:
هه‌ڵوێسته‌کانی ئێران وای کردووه ڕوانینی ئه‌وروپاییه‌کانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت.
عه‌لی که‌ریمی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه:
سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا وایکردووه تا ڕاده‌یه‌ک ئێران سه‌رکه‌وتوو بێت له به نیشتیمانی کردنی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی.
شاهۆ حسێنی ، نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه:
ڕۆژائاوا بایه‌خی زیاتری به به‌رنامه ناوکیه‌که داوه وه‌ک له بایه‌خدان به ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:00 خوله‌که.