ڕووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها له ڕووی سیاسیه‌وه کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که‌دا هه‌بێت.
له 17 ی 2 ی ڕابردووه‌وه ژماره‌یه‌ک ڕاگه‌یاندنی تایبه‌ت هه‌م له ناوخۆی هه‌رێمه‌که و هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی بڵاوکراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و پێشیلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌وانان ده‌کرێن له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و به‌تایبه‌تیش له ده‌می ڕووماڵ کردنی خۆپیشاندانه‌کاندا.
ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور نیگه‌رانیه‌کی قوڵی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر هه‌روادێ و خراپ بوونی ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ده‌ڵێت پشێوی و ئاڵۆزی له نێوان ڕۆژنامه‌وانان و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه و هێشتاش تێگه‌یشتن له نێوان ده‌سه‌ڵات و کارمه‌ندانی میدیادا نییه و وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێکراوه هیچ لایه‌کیان به ڕۆڵی ئه‌وی تریان قایل نابێت.
زۆرێک له‌م کێشانه له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئه‌و میدیایهدایه که له هه‌رێمه‌که به میدیای سه‌ربه‌خۆ ناوده‌برێت.
سه‌ڵاحی حه‌سه‌ن پاڵه‌وان، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان: پێویست به هه‌بوونی ڕێکخراویکی کارامه ده‌کات بۆ ڕێکخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ڕۆژنامه‌وان.
نیاز عه‌بدوڵا، ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیکردن له ڕۆژنامه‌وانان: کێشه‌کان هه‌ر له‌وه‌دا نییه هه‌ر تێگه‌یشتن له نێوان ده‌سه‌ڵات و ڕۆژنامه‌واناندا بێت ، به‌ڵکو ده‌شێت گرفته‌کان گه‌وره‌تر بن.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، سه‌رۆکی لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان: سه‌ندیکا له هه‌وڵی بێوچاندایه بۆ پاراستنی مافه‌کانی ڕۆژنامه‌وانان.
ئیبراهیم عه‌لی، سکرتێری نوسین له گۆڤاری لڤین: له هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێویست به‌وه‌یه یاساکان وه‌ک خۆیان جێبه‌جێبکرێن.
میدیای سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، له‌گه‌ڵ که‌می ته‌مه‌نیدا توانیویه‌تی خوێنه‌ر و گوێگرێکی زۆر به‌لای خۆدا ڕابکێشێت ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆکارێکی ساده ، که توانیویه‌تی پردی متمانه بۆخۆی دروستبکات له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا ، ئه‌و پرده‌ی ، زۆرێک له ڕۆژنامه‌وانان و خه‌ڵکیش ده‌ڵێن وا خه‌ریکه به‌ره‌و داڕمان ده‌ڕوات له نێوان میدیای حیزبی و خه‌ڵکدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:15 خوله‌که.