((عێراق به قه‌یرانێکی سیاسی‌دا ڕه‌ت ده‌بێت)) ئه‌مه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه که بۆته ویردی سه‌رزمانی زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی و زۆرێکیش له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان.
ده‌گوترێت ته‌نانه‌ت سندوقه‌کانی ده‌نگدانیش له ڕۆژی حه‌وتی سێ‌دا نه‌یانتوانی ببنه مایه‌ی ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی قه‌یرانه‌که‌یان دروستکردوه.
پرسی سێ ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌کیه‌که و دیاریکردنی که‌سه‌کان بۆیان وه‌ک ده‌گوترێت گرێ کوێره‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ن و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت که ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکی که‌م له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا ماوه بۆ خۆ یه‌کلایی کردنه‌وه، به‌ڵام چاو‌دێر کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م گێرمه‌وکێشه سیاسیانه‌ی ئێستا زیاتر ده‌چنه خانه‌ی که‌سێتیه‌وه وه‌ک له‌وه‌ی ئاڵۆزی سیاسی بن.
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوودا نه‌گه‌یشته ئه‌نجام ئه‌وه یانی واده ده‌ستوریه‌که تێپه‌ڕده‌بێت و ئه‌گه‌ر وابێت ئایا عێراق ده‌که‌وێته بۆشاییه‌کی سیاسیه‌وه؟؟
عدنان محمد ئهلدهنبوس، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه: له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا زۆرێک له سیاسیه‌کان پێشێلکارییان له بنه‌ما ده‌ستوریه‌کاندا کردووه.
حسن شه‌هید مه‌رهون، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لجمهوریه: دیارده نێگه‌تیڤه‌کانی بۆشایی سیاسی هه‌ر له ئێستاوه ده‌رکه‌وتوون و به تایبه‌تیش له به‌غدا.
شوان داودی ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ: هێستا عێراق چه‌ندان ساڵی تری له پێشه تا بگاته ئه‌وه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدان ببنه سه‌نگی مه‌حه‌ک و ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن کێشه‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه.
پێشڕه‌و سه‌ید برایم، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: هه‌ردوو هۆکاری ناوخۆیی و ده‌ره‌کی پێکه‌وه هاوته‌ریب کاریان کردووه بۆ دروست بوونی ئه‌م جۆره ئاڵۆزیانه.
هێمن محمد ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری لڤین: به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی سێ.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه بن که ماوه‌که‌ی 10:49 خوله‌که.