هێشتا خولی دووه‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆتایی پێ نه‌هاتبوو ، وه به ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25 ی 7 ی ساڵی 2009 ، دانیشتنی یه‌که‌م کرا بۆ تاووتوێ کردنی به‌رنوسێک بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
له دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25 ی مانگی حه‌وت که ئۆپزسیۆن له هه‌رێمه‌که‌دا بووه خاوه‌نی کورسی خۆی له په‌رله‌ماندا، تاووتوێ کردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شێوازێکی تری به خۆوه بینی.
جه‌خت کردنه‌وه‌ی لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و پڕۆژه یاسایه ، ڕووبه‌ڕووی گومانه‌کانی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن بووه‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن هاوشێوه‌ی زۆرێک له دامه‌زراوه‌کانی تری هه‌رێمه‌که ئه‌م کۆمیسیۆنه‌ش بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ریه‌کانی حیزبایه‌تیه‌وه و به تایبه‌تیش وه‌ک ئۆپزسیۆن ده‌ڵێت ده‌شێت ئه‌م کۆمیسیۆنه‌ش ببێته نێوه‌ندێک بۆ باڵا ده‌ستی هه‌ردوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق واته( پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان).
عه‌ونی به‌زاز ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌سه‌ر لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم : بوونی کۆمیسیۆنێکی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستاندا مافێکی ده‌ستوریه.
کوێستان موحه‌مه‌د ، ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم : خستنه ڕووی ئه‌و به‌رنووسه و پێداگرتن له‌سه‌ری مه‌به‌ستی سیاسیانه‌ی له‌پشته‌وه‌یه.
ڕزگار موحه‌مه‌د ئه‌مین (دادوه‌ر ڕزگار) ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم : نه‌بوونی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن به مانای به فیڕۆ نه‌دانی سه‌رچاوه‌کانه.
شۆڕش ئه‌مین ، نوێنه‌ری فێدراسیۆنی ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق : له شه‌قامی کوردیش‌دا دوو دڵی و نیگه‌رانی هه‌یه له‌سه‌ر پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمه‌که‌دا.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 12:01 خوله‌که.