پاش نزیکه‌ی سێ ساڵ له مۆرکردنی ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی نێوان ( ینک و پ‌د‌ک ) بۆ یه‌که‌م جار له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا به‌نده‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه بڵاوکرایه‌وه. له‌م سێ ساڵه‌ی ڕابردودا له زۆر بۆنه‌دا و له پاش ڕوداوه سیاسیه‌کان ئه‌ندامانی باڵای ئه‌م دوو زلهێزه‌ی کوردستان جه‌ختیان له‌و ڕێکه‌وتنه ده‌کرده‌وه و له زۆربه‌ی لێدوانه سیاسیه‌کانیاندا باسیان له‌و ڕێکه‌وتنه ده‌کرد.
به پێداچونه‌وه به زه‌مینه سیاسیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، ئه‌م ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه چه‌ندێ کاری پێکراوه ؟؟ چه‌ندێ توانیویه‌تی پردی متمانه له نێوان پارتی و یه‌کێتیدا دروست بکات، که مێژووی قه‌یران و ململانێی نێوانیان ته‌مه‌نێکی زۆر گه‌وره‌تری هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی ئه‌م ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ته‌دا. ئه‌م ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه چه‌ندێ ده‌رفه‌تی بۆ لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری هه‌رێمه‌که هێشتۆته‌وه تابتوانن به شێوه‌یه‌کی ئازادانه کاری سیاسی خۆیان بکه‌ن و به‌شدارێکی ڕاسته‌قینه بن له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕیوه‌بردنی هه‌رێمه‌که‌دا؟؟
شوان محمد، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌وه‌ی بڵاو کراوه‌ته‌وه هه‌موو ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که نییه.
فه‌تاح زاخۆیی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی عێراق به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت کاتێک یه‌کێتی و پارتی هاوپه‌یمان ده‌بن، ده‌رفه‌تێکی که‌متر بۆ کاری ئۆپزسیۆن دروست ده‌بێت.
ئاکۆ محمد، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕوداو له‌و بڕوایه‌دایه که ڕێکه‌وتنی ستراتیژی هه‌م بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو لایه‌ن و هه‌میش بۆ پاراستنی هه‌رێمه‌که‌یه.
ڕێبین ڕه‌سوڵ ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی پارتی و یه‌کێتی وابه‌سته‌یی خۆیان به‌و ڕێکه‌وتنه‌وه چه‌ند باره کردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌مه وه‌نه‌بێت بوبێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و دوو لایه‌نه پێی قایل بن.
ده‌توانن گوێبیستی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 10:17 خوله‌که.