هه‌نگاوه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بره‌ویان پێدراوه بۆ گه‌شه‌کردنی ئابووری و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمه‌که.
ئه‌م هه‌نگاوانه چ جۆره پلانێکی پێویسته و کام یه‌کێ له به‌ره‌و پێشچونه‌کان له بواره‌کانی کشت و کاڵی یان بازرگانی یان پیشه‌سازیدا گرنگی زیاتری هه‌یه بۆ ژێرخانی ئابووری ناوچه‌که؟؟ چ جۆره یاسایه‌ک هاوسه‌نگیه‌کان ڕێکده‌خات تا ئه‌و به‌رنامه ڕێژیه‌ی که هه‌یه به شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه به‌ڕێوه بچێت.
قوباد تاڵه‌بانی، نوێنه‌ری جکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئه‌مریکا: هه‌رێمی کوردستان و عێراق به گشتی نه‌وت و گازێکی زۆری هه‌یه که ده‌توانرێت له ئاینده‌دا بودجه‌ی عێراق و هه‌رێمیشی پێ زیادبکرێت.
ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د ، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق: به‌ره‌وپێشچونی ئابووری پێویستی به به‌رنامه ڕێژیه‌کی تۆکمه هه‌یه و دواتریش ئه‌و به‌رنامه‌یه بخرێته بواری جێبه‌جیکردنه‌وه.
عه‌تا قه‌ره‌داغی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: جیانه‌کردنه‌وه‌ی حیزب له حکومه‌ت زیان له گه‌شه‌کردنی ئابووری ده‌دات.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 29:00 خوله‌که.