رۆژی چوارشه‌ممه و له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ته‌له‌فونیدا هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیاش ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنی ووتووێژ بۆ چۆنیه‌تی داڕشتنی سزای نوێ به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت ومڕ له‌سه‌ره ناوکیه‌که‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه له هه‌وڵه‌کانی پێش‌و جیاده‌کاته‌وه، قایل بوونی وڵاتی چینه بۆ به‌شداریکردن له‌و وتووێژانه‌دا، به‌و مانایه‌ی ده‌ستبه‌ردار بونیه‌تی له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پێشوی که هه‌یبوه به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی ئه‌و سزا نوێیانه.
ده‌شێت سزا نوێیه‌کان، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا په‌سه‌ند کرا ، ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و کۆمپانیاکانی بیمه و گواستنه‌وه‌ی ئێرانیش بگرێته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه بوو ( بێل بۆرتن ) ده‌مڕاستی کۆشکی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چین ده‌زانێت بوونی پێشه‌بڕکێی چه‌کی ناو‌کی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا له به‌رژه‌وه‌ندی بێژینگ نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ( هو جینتاو ) سه‌رۆکی چین به‌شداری له کۆبونه‌وه لوتکه‌ییه دوو ڕۆژیه‌که‌ی ئه‌م مانگه‌ی واشنتۆندا ده‌کات که تایبه‌ت ده‌بێت به وتووێژکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی، به‌ڵام هیچ تێبینیه‌کی نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا چین پشتیوانی له سه‌پاندنی سزای نوێ ده‌کات به‌سه‌ر ئێران‌دا یان نا به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه ناوکییه مشت مڕ له‌سه‌ره‌ی هه‌یه‌تی که زۆرێک له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی گومانیان وایه ئه‌و به‌رنامه ناوکییه‌ی ئێران بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوکیه.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ( سه‌عید جه‌لیلی ) سه‌رۆکی وتووێژکه‌رانی ناو‌کی ئێران پاش کۆبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی چیندا گوتویه‌تی بێژینگ هاو هه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ ئێران‌دا که سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یدا مانایه‌کی ئه‌وتۆی نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناو‌کی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا.
ئه‌م به‌رنامه ناوکییه‌ی ئێران بوشه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی ئیسرائیل له خاوه‌رمیانه‌دا که زۆرجار (مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) سه‌رۆکی ئێران داوای سڕینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی جوله‌که ده‌کات له نه‌خشه‌ی جیهاندا.
بۆ گوێگرتن له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما ده‌توانن کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌ن. ماوه‌ی به‌رنامه‌که 12:00 خوله‌که.