وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی پلانی کشانه‌وه‌ی خۆی له عێراق، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نه سه‌رکه‌وتوه‌کانی هه‌ڵبژاردنیش نه‌گه‌نه ئه‌نجامێک بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که.
به‌پێی دواترین لێدوانی ( جۆ بایدن ) جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له هاوینی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق که‌م ده‌کرێنه‌وه بۆ ته‌نها په‌نجا هه‌زار سه‌رباز.
له‌گه‌ڵ زۆرتربوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی توندوتیژیه‌کان له عێراقدا به‌ڵام زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که هێشتاش ده‌ڵێن عێراقیه‌کان توانای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان هه‌یه به شێوازی سیاسیانه نه‌ک به په‌نا بردنه به‌ر توندوتیژی .
زیاتر له دوومانگ و نیوه واته له پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی سێوه نه‌ک هه‌ر هێشتا حکومه‌ت پێکنه‌هێنراوه به‌ڵکو ئه‌نجامی فه‌رمی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ڕانه‌گه‌یه‌ندراون، هه‌ر بۆیه‌شه له ڕووی سیاسیه‌وه وه‌ک زۆرێک له چاودێرانی سیاسی ئاگاهی ده‌ده‌ن، سه‌باره‌ت به بۆشاییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنیشه‌وه له وڵاتێک‌دا که سه‌رکرده‌کانی نکوڵی ناکه‌ن له ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ تیایدا به‌تایبه‌تیش ئێران.
شیکه‌ره‌وه ڕوانینی جیاجیایان هه‌یه له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی توندوتیژی له عێراقدا به‌ڵام هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توندوتیژیه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گێرمه‌وکێشه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌ن.
کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا، عێراق به چ ئاقارێکدا ده‌بات؟؟ نه‌ک هه‌ر له‌ڕووی ئاسایشیه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش له ڕووی سیاسیشه‌وه؟؟؟
ڕۆژنامه‌وان( هیوا عوسمان) به‌رپرسی دۆسێی عێراق له ڕێکخراوی په‌یامنێرانی جه‌نگ و ئاشتی به دووری نازانێت کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق زه‌مینه بۆ تاک ده‌سه‌ڵاتی بڕه‌خسێنێت.
دکتۆر ( ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج ) پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت پێویسته ته‌واوی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی پاش کشانه‌وه تاووتوێ بکرێن.
پارێزه‌ر ( سه‌روه‌ر عه‌لی جه‌عفه‌ر ) له نێوه‌ندی دیموکراسی و مافی مرۆڤ له‌وبڕوایه‌دایه پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردنی عێراق له قۆناغه‌کانی به‌راییدایه و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکاش نابێته هۆکارێک بۆ تۆکمه‌بوونی کولتوری دیموکراسی له نێو کۆمه‌ڵگای عێراقیدا.
( فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ) به‌رپرسی به‌شی ئێران له نێوه‌ندی کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ئێرانیه‌کان ده‌توانن گوشارێک بخه‌نه سه‌ر ئه‌وانه‌ی له ناو عێراقدا په‌یوه‌ندی توند و تۆڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا تا به‌لانی که‌م متمانه‌یان هه‌بێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و هه‌روه‌هاش پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به دوای خۆیدا ده‌یهێنێت.
ڕۆژنامه‌وان ( له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ) له شاری که‌رکوکه‌وه به به‌رنامه‌ی پانۆرامی گووت له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا دوو مه‌سه‌له بۆ کورده‌کان گرنگن و ده‌شڵێت به دووری نازانێت کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کاندا بۆ سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 13:00 خوله‌که.