سه‌دو دوازده ساڵ به‌سه‌ر چاپکردنی یه‌که‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی ( کوردستان) دا تێپه‌ڕده‌بێت که (میقداد به‌درخان) له قاهیره و له ڕۆژی بیست و دووی چواری ساڵی هه‌زار و هه‌شتسه‌دو نه‌وه‌ت و هه‌شتدا ده‌ریکرد.
چاپکردنی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی، ده‌بێته ده‌ستپێکی مێژوو بۆ ته‌واوی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، له ده‌مێکدا سه‌دودوازده ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا ڕه‌ت ده‌بێت جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا له‌پاش ئه‌م ته‌مه‌نه ئێستا ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له‌کوێدایه؟؟
به‌پێی هه‌ل ومه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسیه‌کان، ئایا ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له هه‌ریه‌ک له‌و وڵاتانه‌ی کوردی تیادایه توانیویه‌تی به شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه هه‌نگاوه‌کانی خۆی بنێت له ڕه‌هه‌ندی دروستکردنی مێژویه‌کی بابه‌تیانه‌ی زانستیدا بۆخۆی؟؟
چ شتێک ده‌بێته مایه‌ی دیارکردنی ئاڕاسته‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی تا به‌و ئاقاره‌دا بیبات که ڕۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن یان ڕۆژنامه‌وانی ئازاد دروست بکات؟؟
ژماره‌یه‌کی زۆری ڕۆژنامه و گۆڤار و که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆش ئه‌مڕۆ له‌کاردان، ئه‌مانه بێ له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که هه‌ن، جا جێی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بپرسین ئایا ئه‌م ژماره زۆرانه ده‌بنه به‌ڵگه بۆ به‌ره‌و پێشچونی ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ریی یان به پێچه‌وانه‌وه ئاماژه‌یه‌که بۆ بێ به‌رنامه‌یی و شپرزه‌یی ڕۆژنامه‌وانی کوردی.
زۆرێک له ڕۆژنامه‌وانان له‌و بڕوایه‌دان هه‌نگاوی به‌ره‌وپێش هه‌ن له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا به‌ڵام ده‌شڵێن هێشتا کاری زیاتر ماوه بکرێن ڕێگه‌یه‌کی سوور و درێژ له پێشه تا ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م.
ده‌توانن گوێبیستی به‌رنامه‌که بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ و ماوه‌ی به‌رنامه‌که 11:26 خوله‌که.