به‌ڕای زۆرێک له چاودێران عێراق له پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی حه‌وتی سێوه که‌وتۆته نێو قه‌یرانێکی ئاڵۆزی سیاسیه‌وه به ڕاده‌یه‌ک ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه به‌م باره‌ی ئێستایه‌وه به‌رده‌وام بێت کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی ده‌بێت به‌سه‌ر ئایندهی وڵاته‌که‌وه.
هه‌ندێک له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی وای بۆده‌چن ئه‌وه‌ی له وڵاته‌که‌یاندا ڕووده‌دات له ڕوانگه‌ی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی نێوانیان که سه‌ری هه‌ڵداوه، هه‌وڵی به به‌رنامه‌و به مه‌به‌ستن بۆ شکست پێهێنان به پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م ئاڵۆزیانه به‌رده‌وامییان ده‌بێت ته‌نانه‌ت بۆ ڕۆژانی پاش پێکهێنانی حکومه‌تیش جا وه‌ک ده‌ڵێن هه‌ر لایه‌نێک یان قه‌واره‌یه‌کی ناو په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و حکومه‌ته پێکبهێنێت. به‌پێی سهرووتارێکی پێشتری ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز، سه‌خت ترین کار له به‌رده‌م حکومه‌تی ئایندهی عێراقدا ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وت و گازه و هه‌روه‌هاش چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کانه.
دواکه‌وتنی ڕاگه‌یاندنی ناوی کاندیده سه‌رکه‌وتوه‌کان بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو که به هۆشیه‌وه پێکهێنانی حکومه‌ت دوا ده‌که‌وێت، قسه‌وباسی جۆراوجۆری هێناوه‌ته ئارا له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر بۆشایی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنیشه‌وه.
بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت ململانێ هه‌نوکه‌ییه‌که له نێوان لیسته‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئهلعێراقیهدایه و هه‌ریه‌کێ له‌م دوو لیسته به ئاشکرایانه ده‌ڵێن پێکهێنانی حکومه‌ت مافی خۆیه‌تی.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ناکۆکیانه‌ی که هه‌ن به‌رامبه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده وه‌ک هه‌ندێ له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی باسی ده‌که‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ی مه‌سه‌له‌ی سیکیولاریزم له لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا هۆکارێکی گرنگ بووه بۆ سه‌رکه‌وتنی لیسته‌که‌ی له هه‌ڵبژاردندا ، هه‌ر هه‌مان هۆکارێش ده‌بێته ته‌گه‌ره بۆ دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی له‌وه‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ده‌ست بێنێت چونکه وه‌ک ده‌ڵێن ته‌وافوقی سیاسی له عێراقدا دابه‌شکردنی پۆسته‌کانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایفه‌گه‌رایی.
ده‌توانن گوێبیستی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 12:48 خوله‌که.