دوابه‌دوای سه‌پاندنی سـزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر پـێـنج جودابیری ئێرانی که چواریان کوردن، چ له ناوه‌وه‌ی ووڵاته‌که و چ له ده‌ره‌وه‌ش کاردانه‌وه هه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی دادگای ئێران که زۆرێـک له چاودێران و چالاکوانانی مافه سیڤیلیه‌کان به بڕیارێـکی ناڕه‌وا و نایاسایی ناودێری ده‌که‌ن.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کانی ڕێـکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی داکۆکی له مافه سیڤیلی و مرۆڤایه‌تیه‌کان ده‌که‌ن، کۆماری ئیسلامی ئێران به پله‌ی دووه‌م دێت له پاش ووڵاتی چینه‌وه له ڕیزبه‌ندی ئه‌و ووڵاتانه‌ی زۆرترین سـزای مردنی تیادا په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
ئه‌م ڕێـکخراوانه ده‌ڵێن ئێران وه‌ک هه‌وڵی سه‌رکوت‌کردن تاوانه‌کانی تیرۆریزم و ئه‌وه‌ی پـێی ده‌گوترێت موحاره‌به به‌کار ده‌هێنێت دژی جودابیران. تاوانی موحاره‌به به مانای دژایه‌تی‌کردنی په‌روه‌ردگار دێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن له به‌رامبه‌ر ئه‌و له سێداره‌دانانه مانگرتنی گشـتی له سه‌رجه‌م شـار و شـارۆچکه‌کانی کوردسـتانی ئێران ده‌سـتی‌پـێـکردووه، ئه‌مه وه‌ک ده‌ڵێن هه‌ر وه‌نه‌بێ ته‌نها لایه‌نه کوردیه‌کان به‌شـدار بن تیایدا به‌ڵـکو ژماره‌یه‌ک لایه‌نی ئێرانیش به‌شـدارن له پـشـتیوانی‌کردنی ئه‌و مانگرتنه‌دا.
شیرین عه‌له‌م هولو، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامیان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو له زیندانی ئه‌ڤین له نزیک تاران له سێداره دران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:41 خوله‌كه.