به‌پێی ڕا و ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانی زۆرێک له ڕێکخراوه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، له‌وانه کۆمیته‌ی پارێزگاری کردن له ڕۆژنامه‌وانان و چه‌ندانی تریش ، نیگه‌رانیه‌کی زۆر خراونه‌ته ڕوو سه‌باره‌ت به که‌م و کوڕیه‌کان و هه‌روه‌هاش ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و میدیای ئازاد ده‌کرێن له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
دواترین ته‌نگژه‌یه‌ک له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا درووست بووه له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و گۆڤاری لڤینه. ئه‌م گرفته له ئاکامی بڵاوکردنه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌ک بووه له‌گه‌ڵ (عیرفانی قانیع فه‌رد)دا که تیایدا باس له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان (مه‌لا موسته‌فای بارزان) و (قازی موحه‌مه‌د) سه‌رۆکی کۆماری مه‌هاباد کراوه.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا باسمان له ناوه‌ڕۆک و تاووتوێکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی دیمانه‌که نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی قسه‌مان له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌کانه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌یه.
یه‌کێ له کاردانه‌وه‌کان ئه‌وه‌بوو پیاوانی ئاینی له ووتاری ڕۆژی هه‌ینیاندا به‌رامبه‌ر( گۆڤاری لڤین) وه‌ستانه‌وه و هێرشێکی توندیان کرده سه‌ر و داوای داخستنی ئه‌و گۆڤاره‌یان ده‌کرد.
بێ له‌وه‌ش سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکرده‌وه و به هه‌مان شێواز و به هه‌مان زمان به‌رپه‌رچی گۆڤاری لڤینی دایه‌وه.
بۆ به‌رنامه‌ی پانۆراما هه‌ر هیچ نه‌بێت له ئێستادا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌رکی پیاوانی ئاینیه له مه‌سه‌له‌یه‌کی وادا بێنه ده‌نگ ، له ده‌مێکدا زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگ تر هه‌ن له هه‌رێمه‌که‌دا که باس بکرێن وه‌ک ئه‌و موسه‌لانی په‌یوه‌ندییان به ژیانی کۆماڵایه‌تی و ئابوری و ته‌نانه‌ت سیاسی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکیشه‌وه هه‌یه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و پێوانه‌که‌ان بۆ داڕشتنی ڕاگه‌یاندنێکی له‌و بابه‌ته چی بوون؟
ئاسۆ که‌ریم ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان:
پارتی هیچ هه‌ڵوێستێکی فه‌رمی نه‌بووه له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی دیمانه‌که و گۆڤاری لڤینیش.
ڕه‌حمان غه‌ریب ، ڕێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ:
ده‌بێت به یاسا ئه‌و جۆره کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن.
پارێزه‌ر سه‌روه‌ر عه‌لی جه‌عفه‌ر ، له نێوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ:
دانانی هێڵه سوره‌کان و سنوردارکردنی ئازادیه‌کان هه‌مووی ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن.
چیمه‌ن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان:
هه‌ندێ مزگه‌وت هه‌بوون له ووتاره‌کانیاندا باسیان له بابه‌تی تر ده‌کرد نه‌ک گۆڤاری لڤین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:21 خوله‌كه.