دواترین په‌ره‌سه‌ندن له دانوستاندنه به‌رده‌وامه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی عێراقدا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که ، وه‌ک ده‌گوترێت نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه و ئه‌لئه‌حراره.
لیستی ئه‌لعێراقیه ، پێشتر دانوستاندنی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین لیستی ڕکابه‌ریدا واته لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕاگرت ، چونکه وه‌ک سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان پێده‌کرد له‌سه‌ر پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌نجامێک و وتووێژه‌کانیشیان وه‌ک خولانه‌وه بووه له ناو بازنه‌یه‌کدا.
لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراق که ئه‌لئه‌حرار ی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در به‌شێکه لێی ، وتووێژی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسادا ، هه‌رچه‌نده پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی حه‌وتی سێش ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ی عه‌مار ئه‌لحه‌کیم هاوبه‌ندیه‌کی له‌رزۆکیان پێکهێنا تا ببنه زۆرترایه‌تی یان گه‌وره‌ترین لایه‌نی ناو په‌رله‌مان به‌و مه‌به‌سته‌ی ببێته زه‌مینه‌یه‌ک بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.
ناکۆکیه‌کان زۆرن ، به‌ڵام نه‌بونه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م وتووێژه‌کاندا ، ته‌نانه‌ت له نێوان ئه‌لعێراقیه و لایه‌نی سه‌دریه‌کاندا.
فریاد ڕه‌واندوزی ، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق: خاڵی هاوبه‌شی نێوان ئه‌لعێراقیه و سه‌دریه‌کان نوری ئه‌لمالیکیه.
ئازاد چالاک ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان بۆ به‌غدا: له وتووێژه‌کاندا هه‌میشه ده‌خوازرێت کارتی فشار به‌رامبه‌ر یه‌کتر به‌کار بهێنرێت.
هۆگر چه‌تۆ ، ڕێکخه‌ری تۆڕی شه‌مس : له گوتاره‌کانی ئێستا هه‌ن به ئاسانی سیما‌و خه‌سڵه‌ته‌کانی ئاینزایی به‌دی ده‌کرێت.
به‌ختیار که‌ریم ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: دواجار لایه‌نه عێراقیه‌کان ده‌بێت هه‌ر بگه‌نه ئه‌نجامێک.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 11:10 خوله‌که.