ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا گه‌یشـته شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان و له‌وێ له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی باڵای هه‌رێمه‌که پـێشـوازی لێـکرا.
پاشـان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سـازکرد و تیایدا مه‌سه‌له‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق تاووتۆی کرا و هه‌روه‌ها ئاینده په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا.
له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:20 خوله‌كه.