ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه مانۆێل نۆرێـگا دکتاتۆری پـێشـووی په‌نه‌ما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی که ڕه‌نگه له‌وێش دووچاری 20 سـاڵی دیکه‌ی زیندانی بـبێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له میانه‌ی حکومڕانیـیهکهیدا ئه‌نجامدراون.
نورێـگا له سـاڵانی هه‌شتاکاندا به ئاگر و ئاسن حوکمڕانی په‌نه‌مای ده‌کرد، کاتێـک بهکرێـگیراوی موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکا CIA بوو. له سـاڵی 1989 به هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هات و ده‌سـتگیرکرا.
پاشـان به تاوانی قاچاخچێتی به تلیاک له ئه‌مه‌ریکا زیندانی کرا و به دوایدا ڕاده‌ستی فه‌ڕه‌نسا کرا و له‌وێش له‌سه‌ر خواردنی پاره زیندانی کرا. نورێـگا له ماوه‌ی زیاتر له‌و 20 سـاڵه‌ی تیایدا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی زیندانیکرابوو، خه‌ڵـکی په‌نه‌ما تاوانباریان ده‌کرد به تیرۆرکردنی نه‌یاره سیاسیـیه‌کانی، له‌وانه سه‌ربڕینی دکتۆر هیگۆ سپادافۆرا له سـاڵی 1985.
نۆرێـگا که له ئێستادا ته‌مه‌نی 77 سـاڵه، ده‌شێت له خانوویه‌کدا ده‌سبه‌سه‌ر بکرێت. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان شوێنێـکی تایبه‌تی له نزیـک په‌نه‌مای پایته‌خته‌وه بۆ ئاماده‌کراوه.