بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مشت‌ومڕ له‌سه‌ر داواکاری فه‌ڵه‌ستینییه‌کان بکات بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان، له کاتێکدا ڕێبه‌رانی ئیسرائیلیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر داواکارییه‌کانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وتووێژی ئاشتی.
سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان مه‌حمود عه‌باس له ڕۆژی هه‌ینی داخوازینامه‌ی دان پیانان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ده‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ که‌ناری ڕۆژئاوا وه‌کو قاره‌مانێک پێشوازی لێ‌کرا.
سه‌رۆک عه‌باس له ڕامه‌ڵڵا به هه‌زاران له پشتیوانانی گوت ئه‌وان به‌شێکن له "به‌هاری فه‌ڵه‌ستینیه‌کان" و گوتیشی ته‌نها له کاتێکدا ده‌ست به وتووێژه‌کان ده‌کاته‌وه که ئیسرائیلیش دروستکردنی نیشته‌جێگا له ناوچه داگیرکراوه‌کاندا ڕابگرێت.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانياهو له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی ئه‌و پێشنیازه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڵه‌یه و نابێت سه‌ربگرێت چونکه فه‌ڵه‌ستینییه‌کان وڵاتیان ده‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بن به دابینکردنی ئاسایش بۆ ئیسرائیل. ناوبراو جارێکی تر داواکارییه‌که‌ی له فه‌ڵه‌ستینییه‌کان دوپاتکرده‌وه که ده‌ستبه‌جێ بێنه‌وه سه‌ر مێزی دانوساندن به‌بێ هیچ مه‌رجێکی پێشوه‌خت بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشتی .