ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی پلانه‌کانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و ته‌شریعی هه‌تا مانگی 9 ی ئه‌مساڵ راگه‌یاندووه، ئه‌وانه‌ی ده‌بوون له مێژه ئه‌نجام بدرانایه.
ئه‌مڕۆ یاریده‌ده‌رێکی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی خشته‌ی کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاماژهپـێدراوی له میانه‌ی کۆنفرانسێکدا ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه خولی چوار ساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک مه‌حمود عه‌باس له ساڵی 2009 دا کۆتای هات و له‌و کاته‌وه ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک عه‌باس بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری نه‌کراو درێژکراوه‌ته‌وه.
ڕابه‌رانی گرووپی حه‌ماس ئه‌وه‌ی حکومڕانی که‌رتی غه‌ززه ده‌که‌ن ئه‌م پلانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیان ره‌تکردۆته‌وه. له ده‌مێکی پـێشوهختی ئه‌م مانگه‌دا " فه‌وزی به‌رهوم " ی وته‌بێژی حه‌ماس گوتبوی هیچ ده‌نگدانێک نابێت زاسبدرێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ردوو حکومه‌تی فه‌ڵه‌ستینی ئاشت ده‌بنه‌وه.