شیکارانی سیاسی ده‌ڵێن هه‌ردوو گرووپی فهڵسـتینی نه‌یار و دژ به یه‌ک فه‌تح و حه‌ماس، جێـبه‌جێـکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نێوانیان دواده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا هه‌ردووکیان سـتایشی سهدواکه ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌یان هه‌وڵی جێبه‌جێـکردنی کارنامه‌ی خۆی ده‌دات.
شایه‌نی گوتنه له مانگی چواری سـاڵی پاردا بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح و حه‌ماس ڕێـکهوتـنـنامهیهکیان مۆرکرد و تیایدا مه‌رجی سـازدانی هه‌ڵبژاردنی نوێی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌روه‌ها ته‌شریعی ده‌کات و به گوێره‌ی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌کان له مانگی پـێـنجی ئه‌مسـاڵدا ئه‌نجام بدرێن و هه‌تا ئه‌و کاته‌ش ده‌بێت حکومه‌تێـکی کاتی له که‌سـانی بێ لایه‌ن به خێرایی پـێـکبهێنرێت.
هاوکات سه‌وداکه گۆڕینه‌وه‌ی به‌ندکراوانی هه‌ردوولایان له‌خۆده‌گرێت و هه‌وره‌ها هه‌ڵگرتنی کۆسپ و به‌ربه‌سته‌کان له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کان له لای هه‌ریه‌ک له‌و دوو لایه‌نه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕێـکه‌وتنـنامه‌که زۆر سـست و له‌سه‌رخۆ بووه و چه‌ندان خولی وتووێژ له نێوان فه‌تح و حه‌ماسـدا له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌کانی نێوانیان ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی خێرای به پـرۆسه‌ی جێبه‌جێـکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی نێوانیان بدات.