پاکستان سەرکۆنەی کوشتنی کارمەندێکی پاکستانی کرد لە ئەفغانستان و داوای کرد ئاسایشی کارمەندەکانی و ئەرکەکانی لە ئەفغانستان زیاد بکرێت.
هێرشە کوشندەکە لە جەلالئابادی پایتەختی هەرێمی نانگاهار ڕوویدا.
بەرپرسانی هەرێمەکە بە دەنگی ئەمەریکایان وت هێرشبەرەکان ماتۆڕیان لێخوڕیوە و دوای ئەوەی ڕانا ئیقبالیان کووشتووە هەڵهاتوون، ڕانا ئیقبال کارمەندی بەشی پێدانی ڤیزا بووە لە کونسوڵخانەی پاکستان لە شارەکە.
هیچ لایەنێک یەکسەر بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانگەیاند.
چەکدارانی تاڵیبان و ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکەدا چالاکن و جار جارە هێرشە دەکەن سەر هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان لە ناوچەکەدا.
جێی ئاماژەیە پەیوەندییەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان لە بارێکی خراپدایە و هەردوولا یەکدی تۆمەتبار دەکەن بەوەی پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکەن و ئەو تیرۆریستانەش کردەوەی تیرۆریستی لە وڵاتەکانیاندا ئەنجام دەدەن.
سەرچاوە/ VOA