Accessibility links

دادگایەکی پاکستان بڕیاری ئازادکردنی کەسێک دەدات کە بە کوشتنی ڕۆژنامەوانێکی ئەمەریکایی تاوانبارە


ئەحمەد سەعید شێخ لە کاتی بردنی بۆ دادگا لە مانگی سێی ساڵی 2002 (ئەرشیفی وێنە)
ئەحمەد سەعید شێخ لە کاتی بردنی بۆ دادگا لە مانگی سێی ساڵی 2002 (ئەرشیفی وێنە)

دادگایەک لە هەرێمی سندی پاکستان بڕیاری دا کەسێکی بەریتانی بە ڕەچەڵەک پاکستانی و 3 کەسی دیکە ئازادبکرێن کە لە ساڵی 2002 لەلایەن دادگایەکی پاکستانەوە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ درا بە تاوانی کوشتنی دانیال پـێڕڵ ڕۆژنامەوانی ئەمەریکایی.

دادگاکە دوێنێ پـێنجشەممە بڕیارەکەی دەرکرد و گوتی دەبێت دەستبەجێ ئەو چوار کەسە ئازادبکرێن، ئەگەر تۆمەتی دیکەیان لەسەر نیـیە یان دادگای باڵای پاکستان ئازادکردنیان ڕەتبکاتەوە.

هەر ئەم دادگایە لە مانگی چواری ئەمساڵدا بڕیاری لەسێدارەدانەکەی ئەحمەد سەعید شێخ، تاوانبارە بەریتانیـیەکەی هەڵوەشاندەوە و سزاکەی بۆ کرد بە 7 ساڵ زیندانی. هەروەها سزای لەسێدارەدانی 3 تاوانبارەکەی دیکەشی هەڵوەشاندەوە و بەبێ تاوان ناودێریکردن و گوتی بەڵگەیان لەسەر نیـیە دەستیان لە کوشتنی دانیال پـێڕڵدا هەبووبێت. بەڵام دەسەڵاتدارانی پاکستان هەر چواریان لە زیندان هێشتنەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، دانیال پـێڕڵ لە ساڵی 2002 بەڕێوەبەری ئۆفیسی باشوری ئاسیای ڕۆژنامەی واڵستریت جۆرناڵ بوو کە بارەگاکەی لە شاری مۆمبای هندستان بوو، ڕۆیشت بۆ پاکستان تاوەکو ڕاپـۆرتێک بنووسیت لەسەر پەیوەندیـیەکانی نێوان تێرۆستێکی بەریتانی و ڕێکخراوی ئەلقاعیدە. لە 23 ی مانگی یەکی 2002 لە ڕێستورانتێکی شاری کەراچی ڕفێندرا و پاشان ڕفێنەرانی داوای ئازادکردنی هەموو دەستگیرکراوانی پاکستانیان لە ئەمەریکا کرد. دوای کەمتر لە دوو هەفتە سەریان بڕی و تەرمەکەیان 10 پارچە کرد و لە قەراغ شاری کەراچی فڕیان دا.

XS
SM
MD
LG