Accessibility links

بەڕێوەبەرێـکی پـۆلیس لە پاکستان دەکوژرێت


تەقینەوەیەک گومان وایە هێرشێکی خۆکوژی بووبێت لە باشوری ڕۆژهەڵاتی پاکستان بۆتە مایەی کوژرانی بەڕێوبەرێکی پۆلیس و یەکێک لە پاسەوانەکانی و هەروەهاش کەسێکی سیڤیڵ کە لەوناوەدا بووە.

تاڵیبانەکانی پاکستان بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشەی شارۆچکەی چەمەن ڕاگەیاند کە کەوتۆتە نزیک سنوری ئەفغانستانەوە و دەشڵێت هێرشبەرەکە یەکێک لە ئەندامەکانی بووە.

گەوهدەران دەڵێن ساجد خان موحەمەد بەڕێوبەرە کوژراوەکەی پۆلیس لە ڕێدا بووە بەرەو ئۆفیسەکەی و بەهۆی قەرەباڵغی ڕێگەوبانەوە بە هێواشی ماشێنەکەی لێخوڕیوە و هێرشبەرەکە بە سواری ماتۆڕسیکلێکەوە خۆی پێدا تەقاندۆتەوە.

دەسەڵاتداران پارچەکانی جەستەی هێرشبەرەکەیان کۆکردۆتەوە بەڵام تا ئێستا و ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسنامەکەیان ئاشکرا نەکردووە. دەڵێن لێکۆڵینەوەکان لە تەواوی هێرشەکە بەردەوامن.

XS
SM
MD
LG