دادگایەکی پاکستان بڕیاری دا بەبۆنەی ڕۆژی ڤاڵانتاینەوە ئاهەنگگێڕان لە شوێنە گشتیەکان لە ئیسلام ئابادی پایتەخت ساز نەکرێت، دەڵێت بۆنەیەکە لەگەڵ دابونەریتی ئیسلامی کۆمەڵگەکەیان ناگونجێت.
دادگای باڵا لە ئیسلام ئاباد ئەمڕۆ دووشەممە ئەم بڕیارەی دا لەسەر سکاڵایەک کە تیایدا نووسراوە " خۆشەویستی کراوەتە ئامرازێـک بۆ بڵاوکردنەوەی فسق و فجور و بەرەڵایی کە لە دژی دابونەریت و بەهاکانمانە."
داگاکە هەروەها داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاند کردووە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکان لەسەر بۆنەکە نەنووسن و لە کەناڵەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنیش قسەی لەسەر نەکەن.
حزبە ئیسلامیـیەکان دەسـتخۆشیان لە دادگاکە کرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک لە ڕێستورانتەکانی ئیسلام ئاباد بەردەوامبوون لە بانگەشەی سازکردنی ئاهەنگ بەو بۆنەیەوە.
بەڵام لە ناوچەکانی وەکو پـیشاوەری ناوەندی هەرێمی خەیبەر بەختونخوا کە خەڵکەکەی زیاتر کۆنەپارێزن، ئامادەکاریـیەکان کپکران.
ساڵی ڕابردووش مەمنون حسێن سەرۆکی پاکستان داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد بە بۆنەی جەژنی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) ئاهەنگ نەگێڕن.