به‌رپرسانی پۆلیسی پاکستانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراوی نێو جاده له شاری که‌راچی به‌نده‌ری باشوری وڵات 3 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بۆمبه‌که له ده‌مێکی زووی ئه‌مڕۆدا له نزیک ئۆتۆمبیلێـک که هێزی نیمچه له‌شکری بارکردبوو ته‌قیوه‌ته‌وه و جگه له کوژراوه‌کانی ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که، 4 سه‌ربازیش برینداربوون.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هیچ گروپ و لایه‌نێـک به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
شاری به‌نده‌ری که‌راچی له پاکستان ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ئابوری ئه‌و وڵاته‌یه، بووه‌ته گۆڕه‌پانی کاری توندوتیژی سیاسی و هه‌روه‌ها نه‌ژادی و کوژرانی پتر له هه‌زار که‌سی له مساڵدای لێکه‌و‌تووه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی باشوری پاکستان به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن میلیتانه‌کان له پارێزگای بلوچستان ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیله‌کانی کاروانی گواستنه‌وه‌ی پـێداویستی و که‌له‌وپه‌لی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ کردووه و له ئاکامدا ئاگر له نزیکه‌ی 30 ئۆتۆمبیل به‌ربووه.
به‌ڵام ده‌ست به‌جێ ئاشکرا نه‌بوو که ئایا له‌و رووداوه‌دا هێج که‌س زامداربووه یان کوژراوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، دوای هێرشه ئاسمانیـیه‌که‌ی فڕۆکه‌کانی ناتۆی مانگی رابردوو له پاکستان، ئه‌وه‌ی کوژرانی 24 سه‌ربازی پاکستانی لێکه‌وته‌وه، وه‌ک کاردانه‌وه‌ی حکومه‌تی پاکستانی رێگه‌کانی گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌ل و پـێداویستی بۆ هێزه‌کانی ناتۆی له ئه‌فغانستان داخست و له‌و ده‌مه‌وه کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی گواستنه‌وه‌ی بار بۆ ئه‌فغانستان له گه‌راجێکی کاتی‌دا راگیراون.