ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چه‌کدارانی تاڵیبانی پاکستانی ڕایانگه‌یاند که ئه‌و 15 سه‌بازی نیمچه له‌شکریـیانه‌ی کوشتووه ، ئه‌وانه‌ی له کۆتایی مانگی ڕابردوودا له ناوچه‌ی نائارامی سنووری له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستانی هاوسێـیدا رفێندرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژێکی تالیبان به په‌یامنێرانی گوتووه که ئه‌و سه‌بازه پاکستانیانه‌یان کوشتووه و له هه‌رێمی خێڵه‌کی سنووری وه‌زیرستاندا ته‌رمه‌کانیان فڕێداون.
هاوکات به‌رپرسانی خۆجێی پاکستانی ده‌ڵێن ته‌رمه‌کانیان دۆزیوه‌ته‌وه و پاشماوه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دان و جێ گولـله به جه‌سته‌یانه‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م سه‌بازه نیمچه له‌شکریـیانه‌ی پاکستان له رۆژی 22 ی مانگی دوازده‌ی ساڵی رابردوو رفێندران دوای ئه‌وه به ده‌یان له میلیتانه‌کانی تاڵیبان په‌لاماری بنکه‌یه‌کی ئه‌و هێزه نیمچه له‌شکریـیانه‌ی پاکستانیان دا له ناوچه‌ی ته‌نکی سه‌ر به پارێزگای خیبه‌ر پاختونخوا.
رفێندراون ئه‌ندامانی سه‌ر به هێزی پۆلیسی سنور بوون، ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌ی سنوری له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا له‌وێ کاریان ده‌کرد ،واته له‌و شوێنه‌ی که بنکه و مه‌ڵبه‌ندی چه‌ندان گروپی یاخیبووانه.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌که، چه‌کدارانی تاڵیبان ده‌ڵێن ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه له دژی ئه‌و هێزه نیمچه له‌شکریـیه‌ی پاکستان له تۆڵه‌ی ئه‌و کرده له‌شکریه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی هێزه‌کانی پاکستانی بوو ئه‌وه‌ی کردیانه سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه خێڵه‌کیـیه.