کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی پاکسـتانی ده‌ڵێن هێرشێـکی موشه‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 4 گومانباری چه‌کداری کوشـتووه له هه‌رێمی باکوری ڕۆژئاوای وڵات له‌سه‌ر سـنووری ئه‌فغانسـتان.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 3 موشه‌ک له ماشێـنێـکیان داوه که میلیتانه‌کانی هه‌ڵگرتبوو له گوندی داتا خێڵ له ناوچه‌ی هۆزی باکوری وه‌زیرسـتان.
له‌م مانگه‌دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ی 20 هێرشی موشه‌کی دژی بنکه‌ی به‌هێزی چه‌کدارانی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده ئه‌نجام‌داوه له هه‌رێمی هۆزی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان.
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ئه‌م هێرشـانه‌ی به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان ئه‌نجام ده‌درێن، مه‌حکومکردووه و ده‌ڵێن پـێشـێلکاریـیه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌یان.
کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ئاشـکرایی تێبینیـیان له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه نه‌داوه که پاکسـتان به گشـتی ده‌ڵێت له لایه‌ن ئه‌و فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانانه‌وه ئه‌نجام‌دراون.