کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن چه‌کداران له دوو هێرشی جودادا له دوو ناوچه‌ی جیا له باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که 16 که‌سیان کوشـتووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێرشی یه‌که‌م ڕۆژی شه‌ممه له شـارۆچکه‌ی ئابیغومی نزیک شـاری کویتای پایته‌ختی هه‌رێمی بلوچستان بووه، ئه‌ویش کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار پاسێـکیان ڕاگرتووه و به زه‌بری هێز ژماره‌یه‌ک له سه‌رنشینانیان دابه‌زاندووه و 10 یان لێ‌کوشتوون. پـۆلیس ده‌شڵێت هه‌موو قوربانیـیه‌کان بلوچی نه‌ژاد نه‌بوون و له هه‌رێمی پـونجابه‌وه هاتبوون.
هێرشی دووه‌م له کویتا ڕوویدا و له‌وێش کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار 6 که‌سیان کوشـت.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و دوو هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشـتر و بۆ چه‌ندین سـاڵه جوداخوازان له بلوچستان هێرشی ئاست نزم ده‌که‌ن له پـێناو به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمیـیه‌کی زیاتر بۆ هه‌رێمه‌که‌یان و هه‌روه‌ها بڕێـکی زیاتر له داهاتی سامانه سـروشتیـیه‌کانی ناوچه‌که‌یان به‌ربکه‌وێت.