له‌شـکری پاکسـتان ده‌ڵێت هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ هێرشی کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له شـاری مه‌ردانی باکوری ڕۆژئاوای وڵات له ئاکامدا 31 سه‌رباز کوژران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ئه‌م هێرشبه‌ره نه‌وجه‌وانه که جلوبه‌رگی خوێندنگای پـۆشیبوو خۆی کردبوو به ناو ئه‌و بنکه‌یه‌دا و پاشان خۆی ته‌قاندبووه‌وه.
هه‌ر له ئاکامی ئه‌م هێرشه 40 سه‌ربازی دیکه برینداربوون له ده‌مێـکدا خه‌ریکی مه‌شـقی سه‌رله‌به‌یانیان بوون.
کۆمه‌ڵی تاڵیبانی پاکسـتان که له ڕابردوودا چه‌ندین هێرشی تریان له دژی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌و هه‌رێمه ئه‌نجام دابوو به‌رپـرسیارێتی ئه‌م هێرشه‌شیان گرته ئه‌ستۆ.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی بنکه‌ی پـۆلیسی ناوچه‌که زیشان حه‌یده‌ر ڕایگه‌یاند که ناوچه‌که زۆر پارێزراو بووه و گوتیشی کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس و له‌شـکری خه‌ریکی لێـکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ن.
شایانی باسه له سـاڵی 2006 دا هێرشێـکی خۆکوژی تر بۆ سه‌ر هه‌مان بنکه هی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی سـازدرابوو ده‌رئه‌نجام 35 سه‌رباز کوژرابوون.