خۆکوژێـک له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان موسڵمانی شیعه‌ی کردۆته نیشانه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت خۆکوژه‌که ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشـخانه‌یه‌کدا له هانگوی ناوچه‌ی خه‌یبه‌ر به‌ختوونخوا ته‌قاندۆته‌وه.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان ئه‌و نه‌خۆشـخانه‌یه له لایه‌ن شیعه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه بنیاتنراوه. ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که مانگی موحڕه‌م ده‌سـتیپـێـکردووه، ئه‌وه‌ی به تایبه‌تی بۆ شیعه‌ئاینزاکان زۆر پـیرۆزه و زۆر جار له لایه‌ن سووننه توندڕه‌وه‌کانه‌وه به ته‌قینه‌وه بۆمب لێـیان تێـک ده‌ده‌ن.