دادگایه‌کی پاکستانی 6 ئه‌ندامی هێزی نیمچه له‌شکری و که‌سێکی مه‌ده‌نی تاوانبارکردووه به کوشتنی که‌سێکی بێِچه‌ک که به ڤیديۆ کوشتنه‌که‌ی ئه‌و پیاوه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا تۆمار کراوه.
ئه‌و تاوانبارکردنه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه سێ هه‌فته پاش کوشتنی سه‌رفراز شای ته‌مه‌ن 22 ساڵان بوو له شاری که‌راچی باشوری وڵاته‌که.
له ڤیدیۆکه‌دا نیشان ده‌دات که که‌سێکی مه‌ده‌نی شا ڕاده‌کێشێت بۆ لای سه‌ربازه‌کانی هێزی نیمچه له‌شکری، پاشان شا ده‌پاڕێته‌وه لێیان که ژیانی ببه‌خشن له کاتێکدا که ته‌قه‌ی لێ ده‌که‌ن. سه‌رفراز شا پاشان له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی که‌راچی گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
هێزه‌کانی نیمچه له‌شکری ده‌ڵێن ئه‌و کابرایه چه‌کی پێ بوو و هه‌وڵێ ده‌دا دزی له که‌سێک بکات کاتێک که ده‌ستگیر کرا.
ئه‌و وێنه ڤیديۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی هێچ شتێكی لێ ببڕدرێت له ته‌له‌فیزیۆنی پاکستاند په‌خشکرا.
وێنه ترسناکه‌کانی ئه‌و ڤیدیۆیه زۆر که‌سی بێتاقه‌ت کرد له پاکستان و داوای لێپرسینه‌وه‌یان له‌و کرداره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران کرد.