Accessibility links

وەزیری دەرەوەی پاکستان نکوڵی لە زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات


گەورە دیپلۆماتی پاکستانی ئەمڕۆ هەینی سوربوونی خۆی ڕاگەیاند سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەڵێت باسی لە هیچ شتێک نەکردووە لەسەر جموجۆڵی تێرۆریستان لە پاکستاندا.

شا مەحمود قوڕەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستان ئەو لێدوانەی لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوە لە ئیسلام ئاباد، واتە یەک ڕۆژ پاش یەکەم وتووێژی تەلەفونی مایک پەمپەیۆ لەگەڵ شا مەحمود قوڕەیشیدا و دەشڵێت ئەو ڕاگەیاندندەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پاش پەیوەندییە تەلەفونییەکە بڵاوی کردۆتەوە " پێچەوانەی ڕاستییە."

شا مەحمود قوڕەیشی دەڵێت ئەو جۆرەی لەو ڕاگەیاندنەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا باسکراوە لەسەر جموجۆڵی تێرۆریستان لەناو پاکستاندا ڕێک پێچەوانەی ڕاستیەکانن و دەشڵێت بە دڵنیایی تەواوەتییەوە ئەم لێدوانەی دەدات.

لەو ڕاگەیاندنەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە مایک پەمپەیۆ باسی لە گرنگی بڕیاری یەکلاکەرەوەی پاکستان کردووە دژی هەر هەموو ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستیانەی لەناو پاکستاندا جموجۆڵیان هەن.

XS
SM
MD
LG