دادگایه‌کی پاکسـتانی بڕیاری سـزادانی پـێنج هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ماوه‌ی 10 سـاڵ له زینداندا ده‌رکرد به تاوانی تێرۆریسـتی.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتانی له شـاری سه‌رگۆده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ئه‌م بڕیاره‌یان ڕاگه‌یاند و گوتیان له میانه‌ی دادگایی‌کردنی داخراودا ئه‌و پـێـنج ئه‌مه‌ریکیـیه موسڵمانه سـزا دران له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تی تێرۆریسـتی. هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌ر یه‌که‌یان به به‌های 821 دۆلار سـزای دارایی بدات.
پاکسـتان تۆمه‌تی پـیلانگێڕانی هێرشی ئاڕاسته‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریکایی‌یانه کردووه که سه‌رجه‌میان خه‌ڵـکی ناوچه‌ی واشـنتنن، وه هه‌روه‌ها تۆمه‌تی هه‌وڵی به‌شـداریکردن له شه‌ڕی میلیتانه ئیسلامیـیه‌کانی ئه‌فغانسـتانیان ئاڕاسته کردوون.
به‌ڵام ئه‌م هاوڵاتیـانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بێ تاوانی خۆیان ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێن ته‌نها ویسـتوویانه کاری مرۆیی له ئه‌فغانسـتاندا بکه‌ن و ده‌شڵێن له کاتی زیندان کردنیاندا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتانه‌وه ئه‌شکه‌نجه دراون، به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته نکوڵی لێ ده‌که‌ن.