Accessibility links

فه‌رمانده‌یه‌کی تاڵیبانی پاکستان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا ده‌ستیان به‌ وتووێژکردووه‌


فه‌رمانده‌یه‌کی تاڵیبانی پاکستان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا ده‌ستیان به‌ وتووێژکردووه‌
فه‌رمانده‌یه‌کی تاڵیبانی پاکستان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا ده‌ستیان به‌ وتووێژکردووه‌

گه‌وره‌ ڕێبه‌رێـکی تاڵیبانی پاکسـتان ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه‌که‌یان ده‌سـتیکردووه‌ به‌ وتووێژی ئاشـتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی وڵاته‌که‌یاندا کردووه‌.

جێـگری فه‌رمانده‌ی تاڵیبانی پاکسـتان مه‌وله‌وی فه‌قیر محه‌مه‌د ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ په‌یامنێرانی گوت وتووێژه‌کان به‌ ئاڕاسته‌یه‌کی دوروسـتدا به‌ڕێوه‌ده‌چن و ڕه‌نگه‌ به‌م زووانه‌ کۆمه‌ڵه‌که‌یان ڕێـکه‌وتنێـکی فه‌رمی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتاندا مۆربکات.

مه‌وله‌وی فه‌قیر که‌ سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی تاڵیبان له‌ ناوچه‌ی خێڵه‌کی باجور ده‌کات گوتیشی هه‌ر ڕێـکه‌وتنێـک بـبێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ نمونه‌ بۆ مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنی تری له‌و جۆره‌ له‌ به‌شه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌ سـنووریـیه‌کاندا.

هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ حکومه‌تی پاکسـتان باسی له‌وه‌ نه‌کردووه‌ ئایا ئه‌م مه‌سه‌له‌ی وتووێژانه‌ ڕاستیان بۆ هه‌یه‌ یان نا.

له‌ مانگی نۆ حکومه‌تی پاکسـتان گوتی ئاماده‌یه‌ هه‌ل بڕه‌خسێنێت بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشـتی له‌گه‌ڵ میلیتانه‌کاندا.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌ به‌ ملیاران دۆلار کۆمه‌کی پاکسـتانی کردووه‌، پـێ‌ناچێت پـشـتیوانی له‌ هه‌نگاوێـکی وه‌هادا بکات، له‌ کاتێـکدا که‌ تاڵیبانی پاکسـتان به‌ کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرسـتی داده‌نێت.

مانگی ڕابردوو گوته‌بێژێـکی تاڵیبان و هه‌روه‌ها حکومه‌ت و له‌شـکری پاکسـتان ڕه‌تیانکرده‌وه‌ که‌وا وتووێژ له‌ نێوانیاندا ڕوویدابێت.

وه‌زیری ناوخۆی پاکسـتان ڕه‌حمان مه‌لیک گوتوویه‌تی ده‌بێت ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ میلیتانه‌ چه‌که‌کانی دابنێت به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌ وتووێژ له‌گه‌ڵیدا بکرێت.

XS
SM
MD
LG