Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کویتای پاکستان 5 کەس کوژران


پۆلیسی پاکستان وتی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس لە شاری کویتا لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان پێنج کەس کوژران کە دووانیان پۆلیس بوون و 27 کەسی دیکە برینداربوون، ئەمەش هەفتەیەک دوای هێرشێکی هاوشێوە دێت کە تیایدا دوو کەس کوژران.

سەرۆکی پۆلیسی شارەکە عەبدولڕەزاق چیما وتی ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو ئوتومبێلێکی پۆلیسی کردۆتە ئامانج کە لەدەرەوەی بنکەکە وەستاوە لە ناوجەرگەی ناوچەیەکی بازرگانی قەرەباڵغدا لە کویتا.

وتیشی " پێنج کەس کوژراون و دووانیان پۆلیس بوون. هەروەها 27 کەسی دیکە برینداربوون کە دوو ئافرەت و منداڵێکیان تێدایە." لە تەقینەوەیەکی هاوشێوەدا ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دوو کەس کوژران و 16 کەسی دیکە برینداربوون، ئەمەش لەکاتێکدا کە ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم دوکانێکدا لە کویتا تەقیەوە.

توندوتیژییەکان لە هەرێمی بلوخستان کە دراوسێی ئەفغانستان و ئێرانە بۆتە هۆی ئەوەی نیگەرانی دروست ببێت سەبارەت بە ئاسایشی وەبەرهێنانەکان بەتایبەتی پڕۆژەکانی وزە کە وابڕیارە لە ڕۆژئاوای چینەوە درێژببێتەوە بۆ بەندەری جەوادر لە باشووری پاکستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG