کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند که نو‌عمان مه‌زیشی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک جه‌زائیری له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکدا له نزیک کوێتای پایته‌ختی پارێزگای بلوجسـتان ده‌سـتگیرکراوه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی پاکسـتانی ده‌ڵێن نو‌عمان مه‌زیش له‌و ده‌مه‌دا ده‌سـتگیرکرا که هه‌وڵی هه‌ڵـهاتنی له پاکسـتان ده‌دا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن نو‌عمان مه‌زیش هاوکارێـکی نزیکی یونس ئه‌لمۆریتانی بووه، ئه‌وه‌ی ڕابه‌رێـکی باڵای تۆڕی ئه‌لقاعیده بوو و له مانگی نۆی ڕابردوودا به هاوکاری CIA له پارێزگای بلوجسـتان ده‌سـتگیرکرا.
بڕوا ده‌کرێت یونس ئه‌لمۆریتانی ڕاسپـێردرابێت به‌رژه‌وه‌ندیـیه ئابوریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و ئوسـترالیا بکاته نیشـانه.
به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان نو‌عمان مه‌زیش ڕۆڵیشی بینیوه له هێرشه تێرۆریسـتییه‌کانی یازده‌ی سێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001، ئه‌وانه‌ی کرانه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا.
ده‌سـتگیرکردنی نو‌عمان مه‌زیش له‌و ده‌مه‌دایه که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه له پاکسـتان ده‌گرێت به‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌ی پـێویست هه‌وڵ نادات بۆ تێـکشـکاندنی بنکه و حه‌وانگه‌ی میلیتانه‌کان له نێو خاکی پاکسـتاندا.