Accessibility links

کچی یەکێک لە سیاسییە بەناوبانگەکانی پاکستان بوو بە یەکەمین ژن فەرمانڕەوایی هەرێمێکی وڵاتەکە بکات


کچەکەی سەرۆک وەزیری پێشووی پاکستان نەواز شەریف کۆنتڕۆڵی قەرەباڵغترین هەرێمی پاکستانی کرد، بووە یەکەمین ژن کە فەرمانڕەوایی هەرێمێکی پاکستان بکات.

دوای ئەوەی لە 8 ی مانگی دوودا هەڵبژاردنە نیشتمانی و هەرێمییەکان لە پاکستان بەڕێوەچوون، مەریەم نەواز شەریف بووە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی پەنجابی پاکستان.

باوکی مەریەم، کە بە " شێری پەنجاب " ناسراوە، سێ جار سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە بووە، دوایین خولی لە ساڵی 2017 دا کۆتایی هات.

مامیشی، شەهبازشەریف، ئەویش پێشتر سەرۆک وەزیران بووە، وادیارە جارێکی دیکە فەرمانڕەوایەتی دەکاتەوە دوای ئەوەی پارتی کۆمکاری موسوڵمانان– باڵای نەوازی (PML-N) پاکستان ڕێککەوت لەسەر فەرمانڕەواییکردن بە شێوەیەکی هاوپەیمانیی لەگەڵ پارتی گەلانی پاکستاندا (PPP).

هاوپەیمانییەکە بووە هۆی ئەوەی یاسادانەرانی پارتی گەلانی پاکستان لە پەنجاب پشتگیری لە مەریەم نەواز بکەن وەکو سەرۆک وەزیری هەرێمەکە، کە لەوێ فەرمانڕەوایی زیاتر لە 127 ملیۆن دانیشتووی پاکستانی دەکات، کە دەکاتە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکە.

نەواز و شەهباز لە پاڵ مەریەمدا وەستابوون لە کاتێکدا کە مەریەم سوێندی یاسایی خوارد.

دوای ئەوەی هەڵبژێردرا، مەریەم بە یاسادانەرانی هەرێمەکەی وت " ئەوە سەرکەوتنێکە بۆ هەموو ژنان، سەرکەوتنێکە بۆ هەموو کچ و دایکێک."

وتی " ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ژن بوون و کچ بوون نابنە ڕێگر لەبەردەم بە دەستهێنانی خەونەکانتدا."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG